تەندروستی هەڵەبجە لە SNNەوە هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی ئێران دەكەن

د.شاناز نەقشبەندی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات ماوەی 10 ڕۆژە تەنها دوو حاڵەتی گیانلەدەستدا بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە تەنها 10 نەخۆشیش لە نەخۆشخانەكان ماوەن، بەڵام ترسمان هەیە لەو هاووڵاتییانەی هەڵەبجە سەردانی ئێران دەكەن ڕێژەكە زیاتر بكەنەوە بۆیە داوای پابەند بوونیان لێدەكەین لەكاتی سەردانیان بۆ ئیران.
د. شاناز نەقبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا بەهۆی پابەند بوونی زۆرباشی هاووڵاتییان بەڕێنماییە تەندروستییەكان دۆخی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە سنوورەكەماندا خەریكە بەرەو كۆنترۆڵ دەچێت، بەجۆرێك لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تەنها دوو هاووڵاتی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە دوو پیاوی تەمەن 80 ساڵ بوون لە ئێستاشدا تەنها 10 نەخۆش لە هەردوو نەخۆشخانەی وەفا و نەخۆشخانەی كیمیاباران ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا تاڕادەیەكی باش هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانن و تووشبوون بە كۆرۆنا ڕووی لە كەمی كردووە، بەڵام مەترسییەكمان هەیە لەوەی كە لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییانی سنووری هەڵەبجە ڕۆژانە هاتووچۆی ئێران دەكەن لەو وڵاتەش ڕێژەی تووشبوون بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هێشتا لە ئاستێكی بەرزدایە بۆیە ترسمان هەیە جارێكی دیكە بەهۆی ئەو كەسانەی سەردانی ئێران دەكەن ڕێژەكەش لە هەڵەبجە ڕوو لە زیاد بكاتەوە.
وتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، داوا لەو هاووڵاتییانە دەكەن كە سەدانی ئێران دەكەن و دەگەڕێنەوە بۆ هەڵەبجە بە تەواوی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن و لەكاتی دەركەوتنی نیشانەكان سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بۆ ئەوەی بەهەموومانەوە بتوانین ئەم دۆخەكەی ئێستا هەیە زیاتر پارێزگاری لێكەین و نەهێڵین جارێكی دیكە دۆخەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









