
دوای هەشت کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگرێک لە پوش و پاوەنی گوندێکی نزیک مەخموور، توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.
کارزان پیران چالاکوانی ژینگە، کە بە خۆبەخش بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا کردبوو بە SNNی راگەیاند: “بە هەوڵی نزیکەی هەزار و 500 کەس توانیمان ئاگرەکە بکوژێنینەوە و رێگەمان نەدا ئاگرەکە بگاتە دەغڵودانی جوتیاران، هەمووشمان سەلامەت بووین”.
ئەو چالاکوانە لەبارەی زیانەکانەوە رایگەیاندووە: “پەلەوەرێکی زۆر لەگەڵ لانەکانیان لەو دەشتە سوتاون و مرداربوونەتەوە، جگە لەوەش چەند ئامێرێکی تراکتۆری جوتیاران لەناوچووە و بڕێک زیانی ماددی بەر جوتیارەکان کەوتووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، کاتژمێر 6 و 30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ ئاگر لە گوندی پیرداود سوان کەوتەوە و دواتر گوندەکانی قەراتە سۆران، پاڵانیان و گڕوونی گرتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش، رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی لەوبارەیەوە بە SNNی وتووە “بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، بەر لە خۆرئاوابوون دوو کەس لەبناری چیای قەرەچوغ هاتوونەتە خوارەوە لەنزیک گوندی پیرداود سوان ئاگریان لە دەغڵی جوتیاران بەرداوە و بەرەو چیاکە گەڕاونەتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئەو دوو کەسە چەکدارانی داعش بوونە یان خەڵکی تر”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









