به‌وێنه: تێنسی سه‌رمێزى كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى مه‌شقه‌كانیان بۆ خولى عێراق و كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه

تێنسی کچانی پێشمەرگە
ئەردەڵان محەمەد-SNN Sport
دواى نزیكه‌ى دوو مانگ له دابڕانیان له مه‌شقه‌كانیان جارێكی تر تێنسی سه‌رمێزى كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له نێو هۆڵى یانه‌كه‌یان مه‌شقه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه به ئامانجى پارێزگاریكردن له نازناوه‌كانى خولى كوردستان و عێراق.
تیپه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌ڵێن حه‌یده‌رى راهێنه‌ر و به‌به‌شدارى هه‌ریه‌ك له ئه‌وین عه‌لى ، مینا حه‌سه‌ن و ئه‌ژین عه‌لى یاریزانانى سه‌ره‌كى تیپه‌كه مه‌شقه‌كانیان دهستپێكردووەتهوه به ئامانجى گه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراق، هه‌روه‌ك یاریزانان و راهێنه‌رى تیپه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن به ئامانجى پارێزگاریكردن له پاڵه‌وانێتییه‌كان خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین.
به‌ڵێن حه‌یده‌ر راهێنه‌رى تێنسی سه‌رمێزى كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى رایگه‌یاند:” ئامانج له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى مهشقهكانمانه بۆ ئه‌وه‌یه نزیكه‌ى دوو مانگه له راهێنانه‌كان دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌وه، به‌ڵام به‌پێى رێنماییه‌كان ده‌ستمان كرده‌وه به مه‌شقه‌كان، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت به زوویى ئاستى یاریزانه‌كانمان بگه‌ڕێته‌وه دۆخى جارانیان بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی عێراق كه بڕیاره له‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت”.
وتیشی:” به دڵنیاییه‌وه راگرتنى راهێنانه‌كانمان له ماوه‌ى رابردوو كاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانه‌كانمان دروست كردبوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌نجامدانى مه‌شقه‌كان له‌لایه‌ن یاریزانانه‌وه كاریگه‌ریه‌كه‌ى كه‌متربووه له‌سه‌ریان، بۆیه به پاڵپشتى ئه‌م پاڵه‌وانه‌ى پێشمه‌رگه و به‌بێ هیچ یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر كه له هه‌مان كاتدا 2 یاریزانیشمان له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن ده‌مانه‌وێت جارێكی‌تر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌كۆى نازناوه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، بۆیه جێى خۆیه‌تى سوپاسی تایبه‌تى یانه‌كه‌مان پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بكه‌م كه زۆر هاوكار و پاڵپشتمان بووه به تایبه‌تى جێگرى سه‌رۆكى یانه‌كه‌مان”.
ئه‌وین عه‌لى یاریزانى كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به‌پێى ئه‌و كاتانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستمان بووه له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو نه‌مان هێشتووه له مه‌شقه‌كانمان داببڕێین بۆ ئه‌وه‌ى تواناى جه‌سته‌ییمان زیاتر دانه‌به‌زێت، به‌ڵام له ئێستادا كه مه‌شقه‌كانمان دهستپێكردووەتهوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له پاڵه‌وانێتییه‌كانى داهاتوو بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، بۆیه ئه‌ركمان قورس‌تر ده‌بێت بۆ داهاتوو، چونكه هه‌ر یانه‌یه‌ك ببێته پاڵه‌وان ئه‌ركى قورس‌تر ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له نازناوه‌كه، لهبهرئەوهیه ئێمه‌ش مه‌شقه‌كانمان دهستپێكردووەتهوه به‌و ئامانجه‌ى له نازناوه‌كان دانه‌بڕێین”.
له‌لاى خۆیه‌وه ئه‌ژین عه‌لى یاریزانێكی تر‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ئێمه له ئێستادا به‌به‌رده‌وامى مه‌شقه‌كانمان دهستپێكردووەتهوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كاتێك پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه ئێمه‌ش ئاماده‌بین له هه‌موو روویه‌كه‌وه، له‌به‌رئه‌وه جێى خۆیه‌تى سوپاسی تایبه‌تى راهێنه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین كه زۆر ماندووه له‌گه‌ڵمان، سهرهراِى ئه‌وه‌ى له تواناى خۆمان رازیین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌یه كه زیاتر توانا و ئاستى خۆمان زیاتر به‌هێز بكه‌ینه‌وه و به‌ره‌و پێش بچین، چونكه ئه‌ركمان بۆ داهاتوو له پاڵه‌وانێتییه‌كاندا قورس‌تر ده‌بێت”.
مینا حه‌سه‌ن یه‌كێکی تر له یاریزانانى تیپه‌كه كه پێشتریش له وڵاتى توركیا یارى كردووه وتی:” جیاوازییه‌كى زۆر هه‌یه له وڵاتى عێراق و توركیا به تایبه‌تى كوردستانیش، له‌به‌رئه‌وه‌ى له وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌به‌رده‌وامى پاڵه‌وانێتیى هه‌یه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى یاریزانان هه‌یه و ئه‌زموونى زیاتر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له كوردستان و عێراق به‌به‌رده‌وامى به‌س مه‌شق ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى یاریزان ئاستى پێش نه‌كه‌وێت”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات:” یه‌كه‌مجار من له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌ستم به یارى كرد، به‌ڵام دواى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كانم له‌گه‌ڵ یانه‌کانى عێراق و وڵاتى توركیا پێم باشبوو كه جارێكی تر ئه‌م یانه‌یه هه‌ڵبژێرمه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌س و كارم له شارى سلێمانى نیشته‌جێن، بۆیه نه‌متوانى له وڵاتى توركیا به‌رده‌وام بم و گه‌ڕامه‌وه ئه‌م یانه‌یه و ئاسووده‌م، بۆیه چه‌ند له ئاستى خۆمان رازیبین هه‌وڵه‌كانمان زیاتر ده‌كه‌ین كه زیاتر پێش بكه‌وین، چونكه چاومان له پله‌كانى یه‌كه‌م تا سێیه‌مه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى پاڵهوانێتیهكانى عه‌ره‌ب و ئاسیا بكه‌ین ئه‌وه‌ش ئه‌ركى ئێمه زیاتر قورس‌تر ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌و پاڵه‌وانێتیانه‌دا یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌هێز به‌شدار ده‌بێت” .
تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له ساڵى 2015 دامه‌زراوه و به‌شدارى سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراقی كردووه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان پله‌ى یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش خاوه‌نى پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مه.



گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









