وێنه: له خولی تازه‌پێگه‌یشتووان و له خوله‌كی 90دا یانه‌ی پێشمه‌رگه دێربی سلێمانی له سیروانی نوێ برده‌وه

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا یانه‌ی سیروانی نوێ له‌یاریگای خۆی تووشی دۆڕاندن ده‌بێته‌وه.
له‌یاریگای خۆی یانه‌ی سیروانی نوێ له یاری دێربی سلێمانییدا میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هاوشاری كردوو یاریه‌كه‌ش به سوودی یانه‌ی میوان كۆتایی هات به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر.
گێمی یه‌كه‌م سه‌ره‌ڕای چه‌ند هێرشێكی یاریزانانی هه‌ردوو یانه و چوونه ناو هێڵی سزای هه‌ردوو یانه‌وه، به‌ڵام یاریزانان نه‌یانتوانی سوود له هێرشه‌كان ببینن.
گێمی دووه‌م به پێچه‌وانه‌وه یاریه‌كه ئاستێكی به‌هێزتری به‌خۆیه‌وه بینی سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدار، به‌ڵام گۆڵكردن دواكه‌وت تا خوله‌كی 90 ، كاتێك سامی عه‌بدولڕه‌حمان توانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بكاته خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌و تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆتایی هات.
سۆران سه‌لیم راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له‌راستیدا له‌ئاستی یاریزانه‌كانم رازیبووم، هه‌رچه‌نده ده‌بووایه ئێمه پێشتر ئه‌نجامی یاریه‌كه‌مان یه‌كلایی بكردایه‌وه، به‌ڵام یاریگاكه رێگربوو له پلانه‌كه‌مان، نابێت ئه‌وه‌شمان بیرچێت كه یاریزانه‌كانمان سه‌رجه‌میان تازه‌ن و ئه‌زموونی خولی كوردستانیان كه‌مه و ده‌بێت ورده ورده ئیشیان له‌سه‌ر بكه‌ین”.
له‌لای خۆیه‌وه ئالان حه‌مه ئه‌مین راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌وەی خسته‌ڕوو:” من له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم، به‌ڵام به‌داخه‌وه هۆكاری دۆڕاندنهكهمان بۆ ناوبژیوانی چواره‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هۆكارێك بوو بۆ دره‌نگ هاتنه ناوه‌وه‌ی یاریزانێكمان كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا بوو به‌هۆی پێكانه‌وه له ئه‌نجامدا هێرشه‌كه له‌سه‌رمان بوو به گۆڵ، پیرۆزباییش له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كه‌م”.
له یاریه‌كی تردا یانه‌ی سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداری ئاشتی كردوو یاریه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌م یاریه‌كه گۆڵی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هێرشی هه‌ردوو یانه، به‌ڵام گێمی دووه‌م یانه‌ی ئاشتی له خوله‌كی 53 له رێگه‌ی ئیسماعیل ئه‌حمه‌ده‌وه بووه خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م.
یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام یانه‌ی سلێمانی نه‌یهێشت ئه‌نجامه‌كه به‌و تاكه گۆڵه كۆتایی پێبێنێت و له خوله‌كی 81 سامی سه‌عید گۆڵی بەرامبه‌ری یاریه‌كه‌ی تۆمار كرده‌وه و له كۆتاییشدا یاریه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ردوو یانه كۆتایی هات و بهخاڵێكیش یاریگایان جێهێشت.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









