قوباد تاڵه‌بانى: توانیمان له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین

قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: توانیمان له‌باره‌ى بودجه‌ى ساڵى 2021ه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین ده‌شڵێت: “ئێمه بۆ جێبه‌جێكردنى یاساى كورتهێنانى بودجه هاتینه به‌غدا، به‌ڵام تاوكو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌رنه‌گرتووه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا له‌باره‌ى ئه‌نجامى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رایگه‌یاند: “ئێمه گفتوگۆى قوڵمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى ئه‌نجامدا و توانیمان له‌سه‌ر پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق كه 12.67ه بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
وتیشى: “ئێمه بۆ ئه‌وه هاتینه به‌غدا له‌سه‌ر یاساى كورتهێنانى دارایی و پشكى كورد تێیدا گفتوگۆ بكه‌ین، كۆبوونه‌وه‌ى ورده‌مان ئه‌نجامدا و گفتوگۆى قوڵمان كرد، له ئێستادا چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقین له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، ئێمه ئاماده‌یمان ده‌ربڕى كه داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى راده‌ستى به‌غدا بكه‌ین”.
سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “من گه‌شبینم و هه‌وڵده‌ده‌ین پێش سه‌رى ساڵى نوێ بگه‌ینه رێككه‌وتنى كۆتایی له‌گه‌ڵ به‌غدا”.
قوباد تاڵه‌بانى به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ته‌رخانكرد بۆ ئه‌و بۆچوونه‌ى كه له‌دژى هه‌رێمى كوردستان له شه‌قامى عێراقى دروستكراوه و وتیشى: “بۆچوونێك هه‌یه له شه‌قامى عێراقى كه پشكى پارێزگاكانى تر ده‌درێت به هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م بۆچوونه زۆر ناڕاسته، به هه‌ڵه گه‌یه‌نراوه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه چوار ساڵ به‌غدا شایسته‌ى دارایی بۆ هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه، به‌ڵام هیچ له دۆخى خزمه‌تگوزارى پارێزگاكانى خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق نه‌گۆڕاوه”.
سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونیشیكرده‌وه: “گفتوگۆكانى نێوان ئێمه و حكومه‌تى عێراق به گیانێكى لێبوردووانهوه به‌ڕێوه‌چوون، گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن، چونكه بۆ ئێمه قوت و بژێوى ژیانى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: “ئێمه له گفتوگۆكانماندا سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانى كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و پێداچوونه‌وه و زانیارییه‌كانى كۆمپانیاى دیلۆیتیشمان داونه‌ته به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین بگه‌ینه ئه‌نجام و رێبكه‌وین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانى باسى دۆخى سیاسى عێراقى كرد و روونیكرده‌وه: “ساڵى 2021 ساڵێكى قورس ده‌بێت، بۆیه پێویسته دوور له موزایه‌ده‌ى سیاسى به هه‌ستێكى به‌رپرسیارانه‌وه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین و یه‌كڕیزى نیشتمانى بپارێزین، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هاووڵاتییانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش خۆشگوزه‌ران بكه‌ین و له‌قه‌یران بیانپارێزین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









