
دیمەنێک لە یاری یۆڤانتۆس و فیۆرنتینا
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 14ی سیرا ئای ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە ناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی فیۆرنتینای کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-0 پێدۆڕاند.
یانەی یۆڤانتۆس بە درێژایی یاریەکە بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوت، یانەی فیۆرنتینا لە خولەکی 3 بە گۆڵی یاریزان،ڤلاهۆڤیچ پێشکەوتوو گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە ئەلێکس ساندرۆ لە خولەکی 76 گۆڵێکی لە خۆیان کردوو ئەنجامەکەی بۆ یانەی فیۆرنتینا کردە 2-0.
دواتر لە هێرشێکدا لە خولەکی 81، کاسیرێس توانی گۆڵی سێیەم بکات و واژوو لەسەر بردنەوەیەکی مێژووی بەرامبەر بە یانەی یۆڤانتۆس بکات.
بەمەش یانەی یۆڤانتۆس تووشی یەکەم شکستبوو لەم وەرزەی سیرا ئای دوای ئەنجامدانی 13 یاری.
یۆڤانتۆس بە 24 خاڵ لە پلەی چوارەم دەبینرێت و یانەی فیۆرنتینا بە 14 خاڵ لە پلەی 15 دێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









