گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 23/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (23/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید وای دەبینێت دەتوانێت نازناوی لالیگا بباتەوەو فشار بخاتە سەر ریاڵ مەدرید.
- هێرمۆسۆ و لۆرێنتی دوو گۆڵ لە سۆسیداد دەکەن و کوڕانی سیمیۆنی نمایشێکی تر دەکەن.
- هازارد دەگەڕێتەوە بۆ لیستی یاریزانەکانی زیدان بۆ یاری گرانادا.
- پیدری باشترین هاوڕێی میسییە لە یانەکە.
- کاسیاس دەگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید و پۆستێکی نوێ وەردەگرێت.
- پاڵەوانی جیهان ڤیسەنتی دیلبۆسکی تەمەنی دەبێتە 70 ساڵ.

ئاس:
- پێشەنگی سوپەر.
- لە لالیگا ئاتلەتیکۆمەدرید 2-0 لە سۆسیداد دەباتەوە.
- پیدری و میسی ئاهەنگەکە بەڕێوە دەبەن و بەرشەلۆنە 3-0 لە ڤەلەد وەلید دەباتەوە.
- گەڕانەوەی هازارد.
- بەلجیکیەکە چەند خولەکێک دژی گرانادا یاری دەکات، ئەمەش پاش 9 پێکان.
- لۆکا مۆدریچ بەهۆی پێکانەوە ئامادەی یاریەکە نابێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میسی ئەفسانە گۆڵی ژمارە 644 دەکات.
- لیۆ پێلی تێدەپەڕێنێت و زۆرترین گۆڵ بە درێسی یەک یانەوە دەکات و سەرکردایەتی بەرشەلۆنەیەکی بەهێز دەکات دژی ڤەلەد وەلید.
- کاپتنەکە زۆر بە بەهێزی پەیوەندی لەگەڵ پیدری دروستکردووەو ئەمەش یارمەتی چالاککردنی تیمەکە دەدات کە بە سێ بەرگریکارەوە یاریەکەی ئەنجامدا.
- ئاتلەتیکۆمەدرید پێشەنگی لالیگا بە سەلامەتی بە دوو گۆڵی هێڕمۆسۆ و لۆرێنتی لە سۆسیدادی بردەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد.
- هازارد وئیسکۆ دەگەڕێنەوە بۆ لیستی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید و بە دوای بردنەوەی پێنجەمی لەسەر یەک دەگەڕێن.

سپۆرت:
- کاردانەوەی مەزن.
- یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ڤەلەد وەلید دەباتەوە و خەونی بۆ کێبڕکێکردن لە بردنەوەی نازناوی خولەکە بۆ دەگەڕێتەوە.
- میسی بە سەر پێلی سەرکەوتوو توانی گۆڵی ژمارە 644 بکات و لەگەڵ پیدری دوانەیەکی سەرسوڕهێنەری پێکهێناوە.
- ئیکەر کاسیاس دەگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید.
- ئاتلەتیکۆمەدرید نادۆڕێت و لە ریاڵ مەدرید دووردەکەوێتەوەو 2-0 لە سۆسیداد دەباتەوە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









