
جەیمس رۆدریگێز
جەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدرید، لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی رکابەری یانەکەی نزیک دەبێتەوە.
رادیۆی کۆڵۆمبیا بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، ئەگەری ئەنجامدانی گرێبەستەکە بە سەرکەوتوویی بە رێژەی لە %80 یە، بەڵام ریاڵ مەدرید نایەوێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت و دەیەوێت لە فرۆشتنی بڕێک پارەی دەستبکەوێت.
جەیمس رۆدریگێز لە ماوەی رابردوو لە پلانی زیدان نەبوو، ئەو راهێنەرە لە هاوینی رابردوو داوای لە ئیدارەی یانەکەی کرد دەستبەرداری ببێت، بەڵام هیچ یانەیەک ئامادە نەبوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و ئەم وەرزەش لە یانەکە ماوەتەوە، بەڵام راهێنەرە فەرەنسیەکە وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.
جەیمس لە ساڵی 2014 بە گرێبەستێکی 6 ساڵە، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بەرەو ریاڵ مەدرید بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ جێهێشت،کە ئەوکات سێیەم گرانترین گرێبەست بوو لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









