وێنه: باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی چاوی له سێیه‌م نازناوی خولی عێراقه

راهێنانەکانی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ركابه‌ریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له هۆڵی تایبه‌ت به‌خۆیان مه‌شقه‌كانیان چڕتر كردۆته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سێیه‌م نازناوی خولی عێراق.
یانه‌كه به ئامانجی پارێزگاریكردن له نازناوی وه‌رزی رابردوو به‌رزكردنه‌وه‌ی سێیه‌م نازناو له مێژووی خۆیدا دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خوله‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كانه‌بی راهێنه‌ر چڕتر كردووەته‌وه و ئاماده‌ن بۆ خوله‌كه.
ئه‌رده‌ڵان فایه‌ق یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دەڵێت:” سوپاس بۆ خوا راهێنانه‌كانمان له‌و په‌ڕی ئاستبه‌رزی و ئاماده‌باشیدایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه و گیروگرفته‌كانی یه‌كێتیی باله‌ی عێراق كێشه‌ی بۆ ئێمه‌ش دروست كردووه، چونكه كاتی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان سێ‌جار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه ئه‌وه‌ش كێشه‌ی بۆ ئێمه‌ی راهێنه‌ران دروستكردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزان ده‌گاته ئاستێك كه ئاماده‌بێت بۆ یارییه‌كان، به‌ڵام له كاتی دواخستنی یارییه‌كان جارێكی‌تر ئاستی توانای جه‌سته‌یی یاریزانان داده‌به‌زێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” یانه‌ی پێشمه‌رگه، جگه له پاڵه‌وان بوون هیچ خهونێكیتری نیه، بۆیه ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌كه‌مان بۆ دووه‌مجار به‌رزكردنه‌وه‌ی نازناوی خولی باله‌ی عێراق و سێیه‌مجار له مێژووی یانه‌كه‌مان”.
له‌لای خۆیه‌وه دیار ئه‌سعه‌د یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه مه‌شقه‌كانمان ده‌ستپێكردووه و له هه‌ندێ كاتیش‌دا به‌یانیان و ئێواران مه‌شقه‌كانمان ئه‌نجامداوه و ئاماده‌ین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌موو تیپه‌كانی خوله‌كه، بۆیه ده‌مانه‌وێت به‌هه‌مان سیناریۆی ساڵی رابردوو به‌شداری خوله‌كه بكه‌ین كاتێك ده‌مانه‌وێت نازناوه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك، بۆیه به دڵنیاییه‌وه ئاستی تیپه‌كانمان ئه‌مساڵ زۆر له ساڵی رابردوو به‌هێزتره، چونكه به به‌هێزی یانه‌كانی تر خۆیان ئاماده كردووه بۆ ركابهریهكردنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی”.
ئه‌مساڵ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌به‌هێزی به‌شداری كێبڕكێكان ده‌كات له كاتێكدا ئه‌ركی یانه‌كه له ساڵی رابردوو قورس‌تر ده‌بێت، چونكه ئه‌مساڵ یانه‌كه به‌شداری هه‌ریه‌ك له خولی نایابی عێراق و یانه‌كانی عه‌ره‌ب و یانه‌كانی ئاسیا ده‌كات.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









