وەزارەتی تەندروستی: سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بەهیچ جۆرێك لە ئێستادا لە ئارادا نییە

وێنەیەکی سلێمانی کاتی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ: SNN
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت “چەند ڕێكارێكی نوێ بۆ خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا و جۆرە نوێیەكەی دەگرنە بەر.
د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند “بە هەستیارییەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چەند ڕێكارێكی نوێ بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی كوردستان دەگرینەبەر”.
ئاشکرایکرد “لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ باس لە ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەكەین و بڕیاری پێویست دەردەكەین، بە دڵنیاییشەوە رێكارەكانی ئەمجارە جیاوازتر و توندتر دەبن” .
وتیشی: “پرسی بڕیاری كەرەنتینكردن بەهیچ جۆرێك لە ئێستادا لە ئارادا نییە، هەروەها بڕیاری پێویست دەدرێت و ڕەچاوی تەندروستیی گشتیی هاووڵاتیان دەكەین، هەروەها دڵنیا نین جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا گەیشتبێتە عێراق یاخود نا، بەڵام ئێمە هاوشێوەی سەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست بە خۆپارێزی دەكەین “.
ئەوەشی خستەڕوو ” بڕیار و ڕێكارەكان لەبارەی گەشتكردن و بۆنە و ئاهەنگ و كۆبوونەوەكانی سەری ساڵ چڕ دەكەینەوە، هەروەها لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنوورییەكانیش چاودێرییەكان توندتر دەكەین” .
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








