“حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى باشترین حكومه‌ته بۆ دۆخى ئێستاى عێراق”

د. ڕێبین سه‌لام، كادیرى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له به‌شێك له وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى زیاتره له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانى، ده‌شڵێت: “حكومه‌ت عه‌ساى سحرى پێنییه هه‌موو شتێك بگۆڕێت”.
ڕێبین سه‌لام، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى له نوێترین لێدوانی‌دا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاندووه: “عێراق له ئێستادا رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵێك ئاڵنگارى بووه‌ته‌وه، له: قه‌یرانى دارایی، قه‌یرانى ته‌ندروستى و بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى، قه‌یران له په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و ئه‌مریكادا هه‌یه كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستادا عێراق له هه‌ركاتێك زیاتر پێویستى به جێگیربوونى حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت رووبه‌ڕووى ئه‌م گرفتانه ببێته‌وه”.
وتیشى: “حكومه‌ت عه‌ساى سحرى (دارى ئه‌فسوناوى) پێنییه كه بتوانێت گۆڕانكارى گه‌وره و گشتگیر دروستبكات و دۆخى گشتى وڵات بگۆڕێت، كه‌واته بژارده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى حكومه‌ت كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى زیاتره له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانى”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێى وایه، مانه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێستاى عێراق باشترین بژارده‌یه بۆ دۆخى سیاسى عێراق و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “هێشتنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانى تاوه‌كو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو باشترین بژارده‌یه بۆ دۆخى عێراق”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا له‌ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى متمانه له به‌شێك له وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، وه‌ربگیرێته‌وه كه یه‌كێك له‌وانه وه‌زیرى دارایی عێراقه، به پاساوى خراپى دۆخى دارایی عێراق.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









