وێنه: كاروان ئه‌فراسیاب به پشتێنه زێڕهكهیهوه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان

كاروان ئه‌فراسیاب لە کۆنگرەکەی ئەمڕۆ
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای بوون به پاڵه‌وانی جیهان له كێشی 76كگم دا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، پاڵه‌وانه كورده‌كه كاروان ئه‌فراسیاب گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانی گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی بۆ سازکرا.
كاروان ئه‌فراسیاب پاڵه‌وانی 76كگم بۆكسینگ دوای به‌ده‌ستهێنانی پشتێنی زێڕی یاریه‌كه دوای بردنه‌وه‌ی له ركابه‌ره بۆسنییهكهی سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كه و ئامانجی خۆی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قسه‌ی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه كاروان ئه‌فراسیاب ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له ته‌مه‌نی لاویمه‌وه له ئه‌وروپا بووم و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه ده‌ستم به یاری بۆكسینگ كردووه و ئێستاش سوپاس بۆ خوا خاوه‌نی پشتێنی زێڕم له‌سه‌ر ئاستی جیهان له یاری بۆكسینگ كه شه‌ش پشتێنی له‌مجۆره لای پاڵه‌وانه‌كانه كه دانه‌یه‌كیان لای به‌نده‌یه، بۆیه ده‌بێت ساڵانه چوار یاری ئه‌نجام بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پشتێنه لای خۆت بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر یارییه‌كیش بدۆڕێنیت پشتێنه زێڕهكهت لێوەردەگیرێتەوە”.
كاروان راشیگه‌یاند:” سوپاس بۆ خوا توانیم له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بگه‌م به‌م ئاسته‌ی ئێستا ئه‌وه‌ش دوای ههوڵو ماندووبوونێكی زۆر و راهێنانێكی چڕ، به‌هۆی گرنگیدانم به یاریه‌كه من له ئێستادا خاوه‌نی هه‌شت یاری جیهانییم كه توانیومه شه‌ش یاری به‌رامبه‌ره‌كه‌م بێهۆش بكه‌م و دوو یاریشم به كۆكردنه‌وه‌ی خاڵ بردوومەتهوه به‌بێ دۆڕاندن”.
كاروان ئاماژه‌ی بهوەشدا:” من هیچ ناڵێم له‌سه‌ر باوه‌ڕپێكراوی یاریه‌كه، پشتێنه‌كه‌م هه‌موو شتێكه بۆ من، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌فه‌رمی ناوی من له پێگه‌ی فه‌رمی بۆكسینگی جیهاندا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ش هه‌ر یاریزانێك بیه‌وێت رووبه‌ڕووم ببێته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پشتێنه ده‌بێت بێتەوە بۆ لای من بۆ دیاریکردنی شوێنەکە، ئه‌گه‌ر بگونجێت ئاماده‌م له كوردستانیش رووبه‌رووی هه‌ر یاریزانێك بێت ببمه‌وه”.
لە کۆتایدا وتیی:” له رووبهڕووبوونهوهكهم له‌گه‌ڵ ركابه‌ره بۆسنییهكه له 10 جه‌وله‌ی یاریەکە له جه‌وله‌ی دووه‌م كۆتاییم به یاریه‌كه هێنا، ئه‌مه له كاتێكدایە ركابه‌ره بۆسنیهكه خاوه‌نی 37 بردنه‌وه بووه كه 26 یاری به‌رامبه‌ركه‌ی بێهۆش كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پاڵه‌وانه به‌و نیازه هاتبوو كه ئه‌م پشتێنه‌ش به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كه ئێستا ئه‌وه‌تا لای منه”.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








