“ئایندەی سیاسی کازمی لەعێراق لەژێر هەڕەشەدایە”

چوونی کازمی بۆ تورکیا
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانى بۆ جێبه‌جێناكرێت و زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له گه‌ڵیدا نین، حه‌شدى شه‌عبى له هێزى سوپا زیاتره و حكومه‌تیش نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارى باش پێشكه‌ش به هاووڵاتی بكات، حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دایه.
له چه‌ند شه‌وى رابردوودا دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق سه‌ركرده‌یه‌كى چه‌كدارانى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق-ی له به‌غدا به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوونى له بۆردومانكردنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستگیركرد، زۆرى نه‌مابوو شه‌ڕى نێوان ئه‌و گروپه و هێزه عێراقییه‌كان رووبدات.
ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بهSNNى راگه‌یاند؛ حكومه‌تى عێراق له بارودۆخێكى زۆر سه‌خت و هه‌ستیاردایه، پێویسته به شێوه‌یه‌كى زۆر لێزان و واقعیانه مامه‌ڵه لەگه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ى ئێستا بكات، چونكه کابینەکەی كازمى وه‌كو ئه‌وه‌ى خۆیشى ده‌یه‌وێت، نه‌یتوانیوه ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ى هه‌یه له چوارچێوه‌ى یاسا و ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیش له ژێر فه‌رمانه‌كانى ئه‌ودا بن.
وتیشى: “حكومه‌ت كه‌موكوڕى زۆر هه‌یه و نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزارى پێشكه‌شى هاووڵاتی بكات، هه‌رچه‌نده كازمى ئیجرائاتى كردووه، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى وه‌كو پێویست بۆى ناچنه سه‌ر، چونكه زۆربه‌ى هێزه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مان لەگه‌ڵیدا نین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى راگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى لایه‌نه سیاسییه‌كان لەگه‌ڵیدا نین و هێزه چه‌كداره‌كانیش به‌وشێوه‌یه نین به ته‌واوه‌تى له‌ژێر فهرمانیدابن، زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و بارودۆخه‌ى هه‌یه به‌مشێوه‌یه بڕواته سه‌ر.
بەوتەی هەرکی، ئه‌گه‌ریش به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامیى هه‌بێ، هێزه سیاسیهیكان لەگه‌ڵ حكومه‌ت نه‌بن و حكومه‌تیش به‌رنامه‌یه‌كى تێر‌و ته‌سه‌لى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیانى نه‌بێت، پرۆسه‌ى سیاسى له مهترسدا ده‌بێت بۆ ساڵى 2021.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه به‌هۆیه‌وه بارودۆخى ئه‌منى به‌غدا كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، ناسر هه‌ركى وتى، هێزو تواناى حه‌شدى شه‌عبى له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كه هێزه‌كانى سوپاى عێراق ئه‌و هێزه‌یان نییه و به‌مشێوه‌یه‌ش نابێ دوو هێزى جیاواز له كۆڕهپانى سیاسیى و پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و باروهدۆخه بدۆزرێته‌وه و هێز له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدابێت.
هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن ده‌ستێكى نادیاره‌وه باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا بۆردومان كرا، دواى لێكۆڵینه‌وه‌كان لەلایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى به ناوى “زری جاوى” سه‌ر به گروپى عه‌سائبی ئه‌هلى حه‌ق به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوونى له‌و بۆردومانه ده‌ستگیركرا.
دواى ده‌ستگیركردنى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى حه‌شد گروپى عه‌سائبی ئه‌هلى حه‌ق هه‌ڕه‌شه‌یان له مسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد و به‌هۆیه‌وه هێزێكى زۆر له به‌غدا بڵاوه‌ى پێكرا به شێوه‌یه‌ك بارودۆخێكى ئه‌منى ئاڵۆز هاته ئاراوه و دواتر به راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى بارودۆخه‌كه هێوركرایهوه.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









