وێنه: له خولی نایابی كوردستان پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بە سێ گۆڵ سێ خاڵی له یانه‌ی دهۆك وه‌رگرت

دیمەنێک لە یاری پێشمەرگەی سلێمانی و دهۆک
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و له یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌مدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بە گۆڵێک دژی دهۆكی میوانی به‌ده‌ست هێنا.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌مدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌به‌رگی سپییه‌وه له یاریگای خۆی میوانداری دهۆكی كردوو توانی یاریەکەی3-1 لێبباتەوە.
گێمی یه‌كه‌م به به‌هێزی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكردوو هه‌ر زووش یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا توانییان له خوله‌كی3 ببنه خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م له رێگه‌ی دڵشاد حه‌مه ره‌شید.
دوای ئه‌و گۆڵه یانه‌ی میوان باشتر بینران و زۆرترین هێرشیان ئه‌نجامدا بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه و سه‌ركه‌وتووش بوون كاتێك گه‌یلان لوقمان له خوله‌كی 21 گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمار كرده‌وه.
گێمی یه‌كه‌میش به گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
گێمی دووه‌م به به‌هێزی ده‌ستی پێكرده‌وه یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ش چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدارییان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری، به‌ڵام یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو بوو له گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه كاتێك ئاریان جه‌وهه‌ر و عه‌لی عه‌دنان له خوله‌كه‌كانی 77و 90+2 دوو گۆڵی تریان بۆ یانه‌كه‌یان تۆمار كرد.
یانه‌ی میوان هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوو.
دوای چوار خولەک كاتی زیادكراو ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو به(3-1) گۆڵ ئه‌نجامه‌كه به سوودی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆتایی هات.
له یاریه‌كی تری ئه‌مڕۆدا یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له یاریگای خۆی میوانداری سۆرانی كرد، یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری، به‌ڵام گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه دواكه‌وت بۆ گێمی دووه‌م كاتێك عومه‌ر محه‌مه‌د به لێدانی سزا توانی گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و سێ خاڵی گرنگیش به‌ده‌ست بهێنن.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێنا و سه‌رو ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرت.
له یاریگای خۆی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداری ده‌ربه‌ندیخانی ركابه‌ری كرد،ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه بوویه‌وه كاتێك عه‌لی كاكه مینه به لێدانی سزا هه‌ردوو گۆڵی ده‌ربه‌ندیخانی تۆمار كرد.
یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ راستکردنەوەی ئه‌نجامه‌كه، هه‌رچه‌نده سیاكۆ مسته‌فا گۆڵێكی بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌بووه فریاد ره‌سی یانه‌كه و له كۆتاییشدا یاریه‌كه به ئه‌نجامی (2-1)گۆڵ به‌سوودی ده‌ربه‌ندیخانی میوان كۆتایی هات.
له دوا یاریدا یانه‌ی شێروانه توانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تۆمار بكات كاتێك بووه میوانی هه‌ولێر و یاریه‌كه‌ش به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ به‌سوودی شێروانه‌ی میوان كۆتایی هات.
رێباز ره‌حیم و محه‌مه‌د ته‌ها و محه‌مه‌د حه‌مید و عوسمان كه‌ریم گۆڵه‌كانی شێروانه و عه‌بدولمنعم و هۆگر حسێن و عومه‌ر جه‌نگی گۆڵه‌كانی هه‌ولێریان تۆمار كرد.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









