بە هۆكارێكی نادیار له دوو رۆژدا 100 كهس له خورماڵ تووشى سكچوون بوون

چاودێریكردنى نهخۆشێك له نهخۆشخانه | فۆتۆ: IrishTimes
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی (شەهید عەلی شیعە) لە ناحیەی خورماڵی رایدهگهیهنێت: لەماوەی دوو رۆژدا 125 هاووڵاتی كە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە 100 كەسیان تووشی سكچوون بوون، دەشڵێت: ” بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی خورماڵ لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینهوه له هۆكارهكهى”.
عەزیز شەوكەت، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی (شەهید عەلی شیعە) لە ناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “ماوەی دوو رۆژە حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی سكچوون لە سنووری ناحیەی خورماڵ و دەوروبەری رووی لە زیادبوون كردووە بە جۆرێك دوێنێ لەكۆی 75 كەس كە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە 55 كەسیان تووشی سكچوون بوون، ئەمڕۆش لەكۆی 50 نەخۆش كە سەردانیان كردوین 45 كەسیان تووشی سكچوون بوون، لەكۆی گشتی 125 كەس كە سەردانیان كردووین 100 كەسیان تووشی سكچوون بوون”.
وتیشى: “بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاوی خورماڵ لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ دۆزینەوەی هۆكاری پشت زۆربوونی ئەم حاڵەتە، بۆ ئەو مەبەستەش پشكنینمان بۆ ئاوی خورماڵ كردووە و بۆمان دهركهوتووه هیچ كێشەیهكى ئەوتۆی نییە و لە بەدواداچوونەكانیشمان بەردەوامین، بهڵام تا ئێستا نهگهیشتووینهته هیچ ئهنجامێكى زانستى”.
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستیی (شەهید عەلی شیعە) لە ناحیەی خورماڵ ئەوەشی خستەڕوو: “هەر ئەمڕۆ رێنمایی پێویستمان بە چێشتخانە و لەفە فرۆشەكانی سنوورەكەداوە، بۆئەوەی زیاتر پاك و خاوێنی رابگرن”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









