ئهو بڕگهیهى كه دهڵێت: ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت بڕێك پارەی بۆ رەوانە دهكرێت له بودجهى 2021 لادهبرێت

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: ئەگەرچی لە پرۆژەیاساى بودجەی ساڵانی رابردوو بەم ساڵیشەوە بڕگەیەكی تێدا بوو ئاماژەی بەوەدەكرد، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە رادەستكردنی نەوت ئەوا هەر بڕێك پارەی بۆ رەوانە دهكرێت، بەڵام بۆ ساڵی 2021 بەهیچ شێوەیەك ئەو یاسایە كاری پێناكرێت و لە پەرلەمان رەتدەكرێتەوە.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “لە ساڵی 2021دا ئەگەر حكومەتی هەرێم و عێراق نەگەیشتنە رێككەوتنى كۆتایی یاخود لە حاڵەتی گەیشتن بە رێككەوتنى كۆتایی، بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوو نەوتەكەی رادەست بكات، ئەوا حكومەتی عێراق یەك دیناری بۆ نانێرێت، چونكە هیچ یاسایەك نییە ئاماژە بە ناردنی پارە بكات بۆ حكومەتی هەرێم لەژێر هیچ بیانوویەكی یاسایدا”.
وتیشى: “دەبێت یاسایەك لەبەردەم حكومەتی عێراقدا هەبێت دەرفەتی پێبدات پارە رەوانەی هەرێم بكات، هاوكات لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵانی رابردوو و بودجەی ساڵی 2021 بڕگەیەك نووسراوە كە دەڵێت: ئەو بڕە پارەیە هەر دەنێردرێت دوای دەركردنی ئەو بڕە نەوت و شایستە داراییەی كە لەسەر هەرێم دیاریكراوە رادەستی حكومەتی عێراقی بكات، وەك ئەو 320 ملیار دینارەی لە ساڵی 2019 و 2020 كاری پێدەكرا، بەڵام بۆ ساڵی 2021 بە هیچ شێوەیەك لە پەرلەمان رێگە بە تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە نادرێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: “تاكە رێگا بۆ بەردەوامیدان بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە دارایییەكانی دیكە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە رادەستكردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ بە حكومەتی عێراق وەك ئەوەی لە پرۆژەیاساكەدا ئاماژەی پێكراوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








