وێنه: سیروانی نوێ له یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی له ده‌ستدا

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌ریه‌كانی خولی نایابی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و یانه‌ی سیروانی نوێ له یاریگای خۆی نه‌یتوانی بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا.
له یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ له یاریگای زانكۆی سلێمانی به به‌رگی پرته‌قاڵییه‌وه میوانداری هه‌ڵۆی به‌رگ زه‌ردی كرد.
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری به‌تایبه‌تی یانه‌ی میوانیش، به‌ڵام یاریزانانی هه‌ردوو یانه نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتووبن له گۆڵكردن.
هه‌ر له‌م گێمه‌دا ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی هه‌ڵۆ لێدا، به‌ڵام دواتر له بڕیاره‌كه‌ی په‌شیمان بوویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌ی هه‌ڵۆ كه‌یوان محه‌مه‌د له جیاتی ناوبژیوان فیكه‌ی لێدابوو.
گێمی دووه‌م به‌هه‌مان شێوه یاریه‌كه بههێرشكردنی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكرده‌وه و یانه‌ی سیروانی نوێ هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ تۆماركردنی گۆڵ و یانه‌ی میوانیش به هێرشی پێچه‌وانه یارییان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌ردوو یانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له تۆمار كردنی گۆڵ.
دوای پێنج خولهك كاتی زیاد كرا‌و، ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێدا و هه‌ردوو یانه‌ش به خاڵێك رازیبوون.
كاژاو كه‌مال یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری سیروانی نوێ وتی:” به‌داخه‌وه یاری به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام نادرێت وه‌ك یانه‌ی هه‌ڵۆ كه زۆربه‌ی كاتی یاریه‌كه به كه‌وتن و كات كوشتن یاریه‌كه‌یان كۆتاییان پێهێنا، هه‌روه‌ها له یاریزانانی خۆشمان رازی نه‌بووین وه‌ك یارییه‌كانی رابردوو كه نه‌یانتوانی ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان پیشان بده‌ن، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یارییه‌كانی داهاتوو قه‌ره‌بووی ئه‌م ئه‌نجام بكه‌ینه‌وه”.
له‌لای خۆیه‌وه دینۆ میكائیل راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ڵۆ رایگه‌یاند:” نه‌خێر یاریزانانی ئێمه نه‌ك كاتیان كوشتووبێت له یاریه‌كه به‌هۆی كه‌وتنی ئه‌نقه‌ست، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ یاریزانانی ئێمه یارییه‌كی به‌هێزییان ئه‌نجامدا و زۆر نزیكیش بووین له تۆماركردنی گۆڵ، به‌ڵام یاریزانانمان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌هه‌ر حاڵ زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانمان رازیبووین”.
به‌و به‌رامبه‌ربوونه یانه‌ی سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ ،له‌سه‌رو ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مدایه و هه‌ڵۆش به لە پێنجه‌مدایه به 3خاڵ.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









