بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار داهاتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت زۆر زیاد دەكات

کێڵگە نەوتێکی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە دەسەڵاتەكانی حكومەتی ناوەندیدایە و هەرێمی كوردستانیش پابەندە بەو نرخانەوە، هەروەك بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دەبێت بەڵام داهاتی حكومەتی هەرێم زیاد دەكات.
ڕێبوار بابكەیی، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بێگومان بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو نرخی شمەك و كاڵایانە كردووە كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێن و بە دۆلار دەكڕدرێن و بە دینار دەدرێنەوە بە هاووڵاتیان، بۆیە بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندیدایە و حكومەتی هەرێمیش پابەندە بەو نرخانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ ئەوەی بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر كڕینی شمەك و كاڵا جێدەهێڵیت لەسەر سەرجەم چین و توێژەكان بەڵام بە تایبەت فەرمانبەران و مووچەخۆران كاریگەریی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریان لەسەر بە دیار دەكەوێت چونكە ناتوانن بەو نرخەی جاران كاڵاو شمەكیان دەست بكەوێت و نرخەكان زیاتر لەسەریان دەكەوێت ئەوەش پەیوەستە بە سیاسەتی بانكی مەركەزی حكومەتی عێراقییەوە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لەگەڵ ئەوەی بە زیانی هاووڵاتیان شكاوەتەوە بەڵام لە سودی حكومەتی هەرێمە چونكە داهاتەكانی زیاد دەكات بە جۆرێك مانگانە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت بە بڕی 295 ملیۆن دۆلار نەوت دەفرۆشێت پێشتر ئەمە دەیكردە بڕی 360 ملیار دینار بەڵام بەم نرخە نوێیەی كە بۆ دۆلار دانراوە ئەو 295 ملیۆن دۆلارە نزیك دەبێتەوە لە 427 ملیار دینار.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









