وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه

SNN
به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 5ی کانوونی دووەم، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ پره‌نسیپه، جێگری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان له به‌غدا و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، هاوكات پرسی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، روونی كرده‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆشحاڵن به‌بڕیاری به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و فراوانكردنی پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه، وتیشی “سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی ناوچه‌كه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ی گێڕاوه لهتێكشاندنی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه”.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان له‌هه‌رێم. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بازنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كان پێویستیه‌كی ههنوكهیه بۆ تێكشكاندنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش كارده‌كه‌ین له‌پێناو چاره‌سه‌ی كێشه‌كان و پێكه‌وه كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.


نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
38 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








