گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 13/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- میرکاتۆی گەورەی گواستنەوەی یاریزانان.
- یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی بەهێزترکردنی هێڵی بەرگری دەگەڕێت بە گواستنەوەی یاریزانێکی ناوەڕاست و لاکان و گرنگی بە یاریزانانی خولی ئیتاڵیا دەدات.
- سکرینیار لە ئینتەرمیلان، رۆگانی و دی لێگت و دیچیلۆ لە یۆڤانتۆس لەو یاریزانانە کە یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بە گواستنەوەیان دەدات و ئەگەری گۆڕینەوەش بە ئۆمتیتی و سیمیدۆ هەیە.
- کارلۆس ساینز ماڵئاوایی لە تیپی فیراری دەکات و ڤیتل شوێنەکەی دەگرێتەوە.
- یاریزانی کۆڵۆمبی پێشووی ریاڵ مەدرید ئیدوین کونگو بەهۆی پەیوەندی بە تۆرێکی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکانەوە هەبووەو دەستگیر دەکرێت.

سپۆرت:
ئاڵووگۆڕی دووهێندە.
یانەی بەرشەلۆنە نزیکبووەتەوە لە کۆتاییهێنان بە گرێبەستی پیانیچ و دیچیلۆ بە گۆڕینەوە لەگەڵ یاریزانی ئەو یانەیە.
یانەی یۆڤانتۆس گفتوگۆی لەگەڵ بەرشەلۆنە بۆ تۆدیبۆ و یاریزانێکی تری بەرشەلۆنە کردووە کە راکیتچ یان ڤیدالە.
چوونی سیمیدۆ بۆ یانەی مانچستەرسیتی دەرگا بۆ چوونی لاوتارۆ مارتینێز دەکاتەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.
یاریزنانی بەرشەلۆنە ماتیۆس فێرناندێز کە بە خواستن بۆ یانەی ڤەلەد وەلید یاری دەکات تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو لە پشکنینەکان دەرنەچووە.

مارکا:
- تیپی فیراری کارلۆس ساینز دیاری دەکات بۆ شوێنی سیباستیان ڤیتل.
- یاریگای نوێی دی ستیفانۆ کە لەم وەرزە تەواو دەبێت، دەبێتە ماڵی نوێی یانەی ریاڵ مەدرید.

ئاس:
- یاریزانی ئیسپانی کارلۆس ساینز شوێنی ڤیتل لە تیپی فیراری دەگرێتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوو گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت.
- فشارەکانی زیدان لە هێلی پێشەوە، دەبێت ئەو راهێنەرە لە نێوان 7 لە یاریزانەکانی بڕیار بدات کێ بە سەرەکی یاری پێدەکات و کێ یەدەگ دەبێت.

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









