فازل نه‌بى: ئه‌گه‌ر هه‌رێم فریانهكهوێت په‌رله‌مانتارانى عێراق كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستده‌كه‌ن

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌رێم به زووترین كات شاندى سیاسى نه‌نێرێته به‌غدا په‌رله‌مانتارانى عێراق كێشه‌ى گه‌وره بۆ كورد دروستده‌كه‌ن.
فازل نه‌بى، بریكارى پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “رەنگە گرفت هەبێت لە مەسەلەی هەماهەنگی، بۆیە وەفدی سیاسی ناڕواتە بەغدا، به‌ڵام ئه‌گەر هەرێم فریا نەکەوێت و پێش پەسەندکردنی بودجە، وەفدێکی باڵای سیاسی بۆ رێککەوتن نەڕواتە بەغدا، کێشەی گەورە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ پشکی هەرێم دروستدەکرێت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پێشووى حكومه‌تى عێراق ئاماژه به یهكدهنگنهبوونى لایه‌نه كوردییه‌كانیش ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “یەکدەنگنەبوونی لایەنە کوردییەکان و پەرتەوازهبوونی رای سیاسی کورد، گرفتێکی گەورەیە”.
فازڵ نەبی پێیوایە، “لەکاتی گفتوگۆکردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، کێشەی گەورە دروستدەبێت لەسەر پشکە بودجەی هەرێم”.
پێشتر شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم كه له به‌غدا بوو هه‌وڵێكى باشیدا، له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆبووه‌وه و توانى رێككه‌وتنه‌كان بگه‌یه‌نه‌ته ئه‌و ئاسته، به‌ڵام ناكرێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئه‌م بابه‌ته پێویستى به جوڵه‌یه‌كى سیاسیشه، پێویستبوو ئه‌و جوڵه سیاسییه‌ش تا ئێستا كرابا له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و كوتله گه‌وره‌كانى په‌رله‌مان”.
وتیشى: “پێویستبوو حكومه‌تى هه‌رێم خۆى فشارى كردبا و له 1ى كانونى یه‌كه‌مه‌وه نه‌وتى رادهستكربا به سۆمۆ (كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق)، چونكه بودجه له‌و به‌رواره‌وه ده‌ستپێده‌كات”.
روونیشيدهكاتهوه: “تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ى بكردایه دواتر لایه‌نه عێراقییه‌كان هیچ بیانوویه‌كیان بۆ نه‌ده‌مایه‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









