
سیپ پلاتەر
SNN Sport
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان کە لە کچی سەرۆکی پێشووی فیفا جۆسێپ سیپ پلاتەر پێی راگەیاندبوون، باوکی لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێنراوەو چارەسەری وەردەگرێت.
کۆرینی کچی سەرۆکی پێشووی فیفا پلاتەر دەڵێت:”باوکم براوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام رۆژانە بەرەو باشتربوون دەچێت و پێویستی بە پشوودان هەیە و ژیانی لە مەترسیدا نیە،بەناوی بنەماڵەکەم داوای رێزگرتن دەکەم بگیرێت لە تایبەتمەندی ئێمە و خێزانەکەم “.
ئەمە یەکەمجارە نیە کە پلاتەر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە ساڵی 2015 تەندروستی تێکچوو،دوای ئەوەی کۆئەندامی بەرگری لەشی روخا،هەروەها لە ساڵی 2016 بەهۆی ئازاری شێرپەنجەی پێست و ئازاری ئەژنۆی لە چاودێری چر دانراو چارەسەری بۆ کرا.
پلاتەر تەمەنی 84 ساڵە، لە ساڵی 2015 دوای ئەوەی ماوەی 17 ساڵ سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی بوو، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە،ئەمەش بەهۆی بەرتیل وەرگرتن.
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









