
زیدان
SNN Sport
سبەی شەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 18ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە و دۆخی یانەکەی کرد.
سەرەتا زیدان لە کۆنگرەکە وتی:” تاقیکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنام کردووە نێگەتیڤ بووە، هەموو شتێک هەر ئەوە بووە،ئێمە ئامادەبووین ئەگەر هەر شتێک رووبدات،دەچین بۆ یاریگایەکی ئاڵۆز،دەبێت ئێمە ئامادەبین بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاست،ئێمە بە خۆشحاڵییەوە یاری دەکەین و نازانین چی روودەدات، هەمیشە سەفەر دەکەین و ئامادەکاری دەکەین بۆ یاریەکە،یارییەکی جیاواز دەکەین”.
دواتر وتی:”گرنگترین شت ئەوەیە کە یاریزانەکان ئامادەن،ئێمە لێرەین بۆ ئامادەکاری و بردنەوەی یاریەکە،راهێنەر یاریزانەکان دیاری دەکات و ئەوانیش بە باشی راهێنان دەکەن،کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ، زۆر باشن، ئەزموونیان هەیە،دەزانن شێوازی یارییەکان چۆنە،25 یاریزان ئامادەی یاریەکەن،من نامەوێت رامۆس و ڤازکوێز یانەکە جێبهێڵن، بەڵام لە تۆپی پێ تۆ هەرگیز نازانیت چی روودەدات،هازاردیش لەگەڵماندایە و بە بەردەوامی راهێنان دەکات،بەڵام نازانم 90 خولەک یاری دەکات یان نا،بە سبەی بیبینین”.
لە کۆتایدا لەسەر دۆسیەکەی بنزیمە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا وتی:”من پشتگیری ئەو یاریزانە دەکەم،ئەم دۆخە ئاسان نیە، من پێم وایە ئەو باشە و تیشکی خستە سەر کارەکەی بە بێ گوێدانە ئەو کێشەیە،ئەمە دۆخێکی ئاڵۆزە،بەڵام ئەو کار دەکات چونکە ئەو شتەیە کە حەزی لێیەتی،دەیەوێت هەموولایەک دڵخۆش بکات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









