
دیمەنێک لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی عێراق
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە، لە یارییەکی دۆستانە وئامادەکاریدا، هەڵبژاردەی عێراق لە وڵاتی ئیماڕات لە یاریگای وەسڵ دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیماڕات و یاریەکە لە کاتژمێر 6:30 خولەک ئەنجام دەدرێت.
لە یاریەکە شێرکۆ کەریمی یاریزانی یانەی هەولێر لە لیستی یاریزانە بانگکراوەکانی کاتانیچی راهێنەری عێراقە و یەکەمجارە بانگیکردووە، پێشبینی ئەوە دەکرێت لە یاریەکە بەشداری بکات و لە چەند رۆژی رابردوو بەردەوام مەشق و راهێنانی کردووە.
لە لێدوانێکیدا کاتانیچ راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لەسەر یاریەکە وتی:”یاریەکە ئامادەکاری هەڵبژاردەکەیە بۆ پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین،هەڵبژاردەکە بە دۆخێکی قورسدا لەم ماوەیە تێپەڕیوە، بەڵام توانای ئەوەی هەیە بگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتنەکان،هەروەها کێبڕکێی بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بۆ قۆناغی داهاتوو سەربکەوێت لە پاڵاوتنەکان”.
لە کۆتایدا وتی:”توانای زۆربەی یاریزانەکانی ئیماڕات شارەزام،ئەوان چەند یاریزانێکی بەهێزیان هەیە وەکوو عەلی مەخبووت لە هێڵی هێرشبردن،جگە لە یاریزانە جیا جیاکانی وەک لیما و کاییۆ تیجالی،هەروەها یاریزانی لاوی بە تواناشی هەیە وەکوو ساڵح خەلیل و پێکانی یاریزانی وەکوو عموریش کاریگەری دەبێت لە هەر هەڵبژاردەیەک بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









