گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 12/1/2021ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (12/1/2021) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- هاوکێشەی مباپی.
- رۆژنامەی ئاس پلانی ئابووری بۆ گواستنەوەی مباپی بڵاودەکاتەوە و دەبێت یانەی ریاڵ مەدرید بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی ئێستای یانەکەی بفرۆشێت و لەگەڵ قەرزکردنی پارەی تر و داهاتووی گەڕانەوەی هاندەران بۆ یاریگاکان.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە مەلەگەیە بە بێ کارڤاخال بۆ یاری جامی سوپەری ئیسپانیا دژی بیلباو، ئەم یاریزانە بەهۆی پێکانی ماسولکەیی کە تووشی بووە یاری ناکات.
- سڤییا- ئاتلەتیکۆمەدرید….یاری جەمسەری باکوور.
- یاری لویس سوارێز و نەسیری دەبێت و یاریەکە یاری گۆڵکارەکانە.
- تریپێریش دەگەڕێتەوە بۆ یاریەکە.
- یاریەکە لە 3 پلەی ژێر سفرەوە دەبێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- چوارەی کۆتایی.
- تەنیا لاپۆرتا و فوینت و فریسکا و رۆسۆد 2257 واژوویان بۆ بوون بە پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە تێپەڕاندووە،کە ئەمەش ئاستی دیاریکراوە بۆ ئەوەی پاڵێوراوەکان وەربگیرێن.
- ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری سۆسیداد سەردانی قۆرتبە دەکات و لە لیستەکە ئاراخۆی تێدایە.
- بێکاریگەریبوونی ئیدن هازارد لەگەڵ ریاڵ مەدرید، مشتومڕی لەسەر مامەڵەی ئەستێرە بەلجیکیەکە دروستکردووە.
- پاش زریانەکەی رۆژانی رابردوو،یاریگای واندا پێشوازی لە سڤییا و ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات ئەمڕۆ لە لالیگا.

مارکا:
- تاقیکردنەوەی سوپەر.
- زیدان دەیەوێت دەرفەتی جامی سوپەر بقۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی مەدرید.
- راهێنەرە فەرەنسیەکە قەناعەتی وایە کە یەکسانبوون دژی ئیلچی و ئۆساسۆنا گومانی دروستکردووە.
- یانەی ریاڵ مەدرید بەیانی رابردوو گەیشتە مەدرید و ئێوارەکەی راهێنانی کرد.
- کارڤاخال و یۆڤیچ نزیکن بە تەواوی لە یاریەکە بەشداری نەکەن.

سپۆرت:
- بەرشەلۆنەی سوپەر لە جامی سوپەر.
- یانەکە لە باشترین دۆخی خۆیدا دەچێتە پاڵەوانێتیەکە دوای مانگێکی نایاب.
- کومان ئەراخۆی بۆ دەگەڕێتەوە و ئەمڕۆ تیپەکە سەردانی قۆرتوبە دەکاتە بە ئامانجی ئەوەی بگات بە یاری کۆتایی.
- میسی بە شوێنی نازناوی ژمارە 37 دەگەڕێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید لە پامپلۆناوە سەفەری کردووەو تیشکی خستووەتە سەر یاریەکەی بیلباو.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
5كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
7كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









