رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات

تۆکیۆی 2020
SNN Sport
رێکخەرانی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی تۆکیۆی 2020،کە وا بڕیارە یارییەکان لە مانگی تەمووزی داهاتوو بەڕێوە ببەن،رەتیدەکەنەوە پاڵەوانێتیەکە هەڵبوەشێنرێتەوە دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخراو دەیانەوێت لە مانگی داهاتوو گفتوگۆی لەسەربکەن و بڕیاری کۆتایی بدەن.
بەڕێوەبەری گشتی لیژنەی رێکخەری پاڵەوانێتیەکە توشێرۆ مۆتۆ بە میدیا ژاپۆنییەکانی راگەیاندووە:” دەبێت داهاتووی پاڵەوانێتیەکە لە مانگی شوباتی داهاتوو یەکلاببێتەوە، بەڵام کاتێک ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە بۆ هەڵوەشانەوەی پاڵەوانێتیەکە، هەڵەن، ئێمە بە هیچ شێوەیەک بەوشێوەیە بیر ناکەینەوە”.
هەروەها مۆتۆ لە راپرسیەکەی وڵاتی ژاپۆنیشی کەمکردەوە کە خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان بە دابەزینی پشتگیری هاندەران دابوو ئۆڵۆمپیاد، کە لە %45ی ئەوانەی بەشدارییان لە راپرسیەکە کردبوو، دەیانویست بۆ جاری دووەم دوابخرێت و لە %35 پشتگیرییان لە هەڵوەشانەوەی کردبوو بە یەکجاری.
ئەمە لە کاتێکدایە ژاپۆن هەفتەی رابردوو حاڵەتی نائاسایی لە تۆکیۆ و دەوروبەری راگەیاندبوو، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گومانی لە لای رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە درووستکردووە.
We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021حەبیب مەرجی بۆ گەڕانەوە هەیە
كانونی دووهم 17, 2021جۆشوا نزیکبووەتەوە لە وازهێنان
كانونی دووهم 7, 2021
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









