
حەبیب و دانا وایت
SNN Sport
پاڵەوانی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان حەبیب نور ماگومیدۆڤی روسی، دانی بەوەدانا کە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانەکان لە داهاتوودا، ئەمەش پاش ئەو دوو شەڕەی کە لە نێوان کۆنۆر ماکگریگۆر و پۆریێر بەم نزیکانە ئەنجام دەدرێت.
حەبیب دوای ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی (UFC) دانا وایت دەرکەوت، قسەی بۆ کەناڵی ABC TV ئەمریکی کردووە و مەرجی بۆ گەڕانەوە هەبووە.
حەبیب و دانا وایت لە رۆژی هەینی رابردوو لە ئەبوزەبی چاویان بەیەککەوتووەو تاوتوێی ئەگەری دووبارە گەڕانەوەی حەبیبیان کردووە بۆ گۆڕەپانەکان.
دانا وایت رایگەیاند کە دوو شەڕی سوک لە UFC 257 ئەنجام دەدرێت، لە نێوان دان هوکەری نیوزلەندی و شاندلێری ئەمریکی، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی نێوان ماکگریگۆر و داستن پۆریێر، ئەگەر ئەم شەڕڤانانە شتێکی سەرنجڕاکێش نیشان بدەن و ئامادەبن بۆ شەڕکردن، حەبیب دەگەڕێتەوە.
بڕیارە لە 23ی مانگی داهاتوو شەڕی تۆڵەکردنەوە لە نێوان پۆریێری ئەمریکی و ماکگریگۆری ئێرلەندی ئەنجام بدرێت،ئەمەش لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕاتی لە پاڵەوانێتی (UFC 257) هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان.
حەبیبی تەمەن 32 ساڵ، پێشتر وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاندبوو،ئەمەش پاش بردنەوەی لە گەیچی ئەمریکی لە 24ی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوو.
حەبیب لە 29 رووبەڕووبوونەوە تووشی هیچ شکستێک نەبووە.
Here we go… @TeamKhabib pic.twitter.com/ToOMzjjYkI
— danawhite (@danawhite) January 15, 2021
We will soon make a re-branding
ئایار 17, 2021رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 گفتوگۆ لەسەر هەڵوەشانەوەی یارییەکان دەکات
كانونی دووهم 12, 2021جۆشوا نزیکبووەتەوە لە وازهێنان
كانونی دووهم 7, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









