لیژنه‌ى دارایی ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كه‌مبكاته‌وه بۆ 120 ترلیۆن دینار

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتن كراوه بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، ده‌شڵێت: “له هه‌وڵداین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه بۆ 120 ترلیۆن دینار”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “تا ئێستاش لیژنه‌ى دارایی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كۆتایی نه‌هاتوون، له‌به‌ر ئه‌وه كارێكى قورسه كه بتوانین ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق تێبپه‌ڕێنین”.
وتیشى: “رێككه‌وتن كراوه بۆ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ حكومه‌تى عێراق”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی پێنج لیژنه‌ى بچووكى پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه”.
جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه به كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه ده‌دات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی سه‌رقاڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌یه له 164 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 120 یان 130 ترلیۆن دینار”.
قسه‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د حه‌مه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌ندامانى په‌رله‌مان 162 پێشنیارییان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی كردووه، بڕیاریشه لیژنه‌ى دارایی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چاره‌نوسساز له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیارانه ئه‌نجام بدات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








