کومان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی ریاڵ سۆسیداد لە جامی سوپەر کرد

رۆناڵد کومان
SNN Sport
سبەی چوارشەممە لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوەو یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
کومان راهێنەری بەرشەلۆنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا تایبەت بە یاریەکە بەشداری کردوو وتی:” یانەی ریاڵ سۆسیداد تیپێکی زۆر باشن،راهێنەرەکەیان بیرۆکەی روونی هەیە،لە خول یارییەکی باشمان بەرامبەریان کرد،هەموو یانەکانی جامی سوپەر دەرفەتی ئەوەیان هەیە نازناوەکە ببەنەوە، بە سەختی کار دەکەین و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین،تیپەکە لە رووی هێرشبردنەوە باشتر بووە،تیپەکە لە یارییەکانی ئەم دواییە کاراکتەری خۆی بۆ گەڕاوەتەوە”.
دواتر وتی:” ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یاری پێش کۆتایی بکەین،ئەقڵیەتی ئێمە ئەوەیە هەموو توانای خۆمان لە هەموو یارییەکان دەربخەین،ئەم پاڵەوانێتییە وەک خول نیە،ئێمە دەبێت هەموو توانای خۆمان پێشکەش بکەین،قسەش لە سەر یاری کلاسیکۆ ناکەم، ئێمە ئێستا هەوڵی قۆناغی پێش کۆتایی دەدەین، یەکەمجار دەبێت لێرە بپەڕینەوە و دواتر بیر لەو یارییەش دەکەینەوە،من پێموانیە ئێمە تەنیا پاڵێوراوین بۆ بردنەوەی نازناوەکە،ئەمە پشت بە شێوازی یاریکردن نابەستێت،ریاڵ سۆسیداد ئەم وەرزەیان بە باشی دەستپێکردووە،تیپێکی پاڵێوراون ئەوانیش،هەر چوار یانەکە بەهێزن و هیچ پاڵێوراوێک بە تەنیا نابینم”.
لە کۆتایدا لەسەر گۆڵپارێزی سەرەکی سبەینێ وتی:”ئەوە پەیوەستە بە یاریزانەکان و هەستکردن بەو هەستەی ئەوان،پێموانیە سبەی گۆڕانکاری بکەین،باشترینەکان یاری پێدەکەم و هەمووان بە ئامادە دەبینم بۆ یاریەکە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









