
میسی براوەی ساڵی 2019
SNN Sport
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا، بڕیارێکی چاوەڕوان نەکراو دەدات و خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دابەش ناکات.
فیفا ساڵانە لە ئاهەنگێکدا خەڵاتی زە بێستی بۆ باشترین یاریزانی جیهان دابین دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بڕیاریداوە خەڵاتەکە دابەش نەکات.
بە پێی زانیارییەکان کە دەست رۆژنامەی مارکا کەوتووە، فیفا ئاهەنگی ساڵی 2020ی بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست هەڵوەشاندووەتەوەو ئەمساڵ دابەشی ناکات، کە وا بڕیاربوو لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا ئاهەنگەکە ساز بکرێت،بەڵام کۆرۆنا رێگربووەو لە ئێستادا هەموو چالاکییە وەرزشییەکانی لە جیهاندا راگرتووە کە دیارترینیان 5 خولە گەورەکەی ئەوروپایە.
هەروەها جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفاش نەیویستووە ئاهەنگی دابەشکردنی ئەو خەڵاتەکە سازبکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا لە جیهان چەندین هەزار کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن و گیانیان لە دەستداوە.
ئەم بڕیارەی فیفا لە کاتێکدایە، تا ئێستا گۆڤاری فرانس فتبۆڵ کە ساڵانە تۆپی زێڕین دابەش دەکات، هیچ بڕیارێکی بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکە یان دابەشنەکردنی نەداوە.
لە ساڵی 2019 میسی توانی ئەم خەڵاتە بباتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.

هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









