وێنە:چەمچەماڵ و دهۆک دۆڕان و نەورۆز دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

دیمەنێک لە یاری زاخۆ و دهۆک- فۆتۆ- یانەی زاخۆ
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە خولی نایابی کوردستان ، 4 یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەی برایەتی و شێروانە و زاخۆ و نەورۆز بردنەوەیان تۆمارکردوو هیچ یارییەک بە یەکسانبوون تەواو نەبوو.
لە شاری هەولێر لە گروپی یەکەم یانەی برایەتی میوانداری یانەی چەمچەماڵی تازەسەرکەوتووی کرد، لە ئەنجامدا برایەتی توانی 3-2 یاریەکە بباتەوەو بە کاتی بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی گروپەکەی وەرگرت.
لە یاریەکە شەڕ و ئاژاوە روویداو ناوبژیوانی یاریەکە یاریزانێكی یانەی چەمچەماڵی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
گۆڵەکانی برایەتی یاریزانان، شێرزاد حسین دوو گۆڵ و گۆڵەکەی تر ژیار گۆڤەند تۆماریان کرد.
دوو گۆڵی چەمچەماڵ عومەر محەمەد و بینەر جەلال تۆماریان کرد.
لە یارییەکی تری ئەمڕۆ،یانەی شێروانە بە سێ خاڵی گرنگەوە لە بارزان گەڕایەوە توانی 2-1 لە یانەی هەڵۆ بباتەوە.
گۆڵەکانی شێروانە یاریزانان ئەرکان رەحیم و بەمۆ غەریب تۆماریان کرد.
تەنیا گۆڵی هەڵۆ دڵدار جرائیل تۆماری کرد.
خاڵەکانی شێروانە بووە 9 خاڵ و یانەی هەڵۆ 3 خاڵی هەیە.
لە دێربی بادینان لە گروپی دووەم، لە شاری دهۆک، یانەی زاخۆ بووە میوانی یانەی دهۆک و لە ئەنجامدا توانی یاریەکە 1-0 لێ بباتەوەو خاڵەکانی بۆ 11 خاڵ بەرزکردەوە.
تەنیا گۆڵی یاریەکە یاریزان سەعد غانم تۆماری کرد.
چوارەم یاری ئەمڕۆ دێربی سلێمانی بوو لە نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز، یاریەکە لە یاریگای فەرماندەیی پێشمەرگە ئەنجامدرا، تێیدا یانەی نەورۆز توانی دووەم بردنەوەی لەسەریەک بە دەست بهێنێت، ئەمەش پاش دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی.
دوو گۆڵی نەورۆز یاریزان ئاسۆ رۆستەم تۆماری کرد.
تەنیا گۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئیبراهیم عابد تۆماری کرد.
خاڵەکانی یانەی نەورۆز بووە 6 خاڵ و پێشمەرگەی سلێمانیش بە 8 خاڵ مایەوە.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووهم 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووهم 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









