تەندروستى و پەروەردە رێککەوتوون لە بارەى دەستپێکردنى خوێندنەوە

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
جێگرى بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى رایدەگەیەنێت :”لە 16ى مانگەوە دەست بە پرۆسەى خوێندن دەکرێت بۆ پۆلەکانى 12ى ئامادەى بە رێکارە تەندروستیەکانەوە و بە ئەگەرێکى زۆریشەوە لە 1 ى ئازارەوە دەست بە پرۆسەى خوێندن بکرێت لە سەرجەم پۆلەکانى دیکەدا”.
عومەر محەمەد، جێگرى بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى بەSNN راگەیاند:”ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانى پێشنیارێکى 14 خاڵمان ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە کردووە سەبارەت بە دەست کردنەوە بە پرۆسەى خوێندن، دیارە دوێنیش لیژنەى باڵاى کۆرۆنا یەکەم قۆناغى دەستپێکردنەوەى خوێندنى راگەیاند و بڕیاریشە لە ناوەڕاستى مانگى شوبات دیسانەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەى پۆلەکانى دیکەش دەست بە خوێندن بکات”.
وتیشى “لەگەڵ تەندروستىدا پەیوەندی باشمان هەیە بۆ ئەوەى خوانەخواستە لە ئەگەرى دروست بوونى حاڵەتى کۆرۆنادا رێکارى تایبەت بگرینە بەر و هەوڵدەدەین بەپێى رێنمایە تەندروستیەکان دەست بە پرۆسەى خوێندن بکەین و ژمارەى قوتابیانیش لە پۆلەکاندا کەم بکەینەوە”.
ئاماژەى بەوەش کرد “بۆ ئەوەى قەرەبووى ئەو کاتەنە بکەین کە فەوتاوە دەبێت پشووەکان نەهێڵین، تاوەکو بتوانرێت مەنهەجى خوێندن تەواو بکرێت”.
هاوکات عەتا ئەحمەد، جێگرى سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان بە SNNى راگەیاند :”نزیکەى ساڵێکە قوتابیان نەچونەتە نێو هۆڵەکانى خوێندن ئەگەر بێتوو حکومەت و وەزارەتى پەروەردە میکانیزمى گونجاو بۆ پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ دانەنێت ئەوا ساڵێکى خوێندن لە هەرێمى کوردستان شکست دەهێنێت”.
دوێنى چوارشەممە لیژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەولێر کۆبووە و بڕیاریدا دەست بە پرۆسەى خوێندن بکرێت بۆ پۆلەکانى 12ى ئامادەى و تاوەکو 1ى ئازاریش دەرگاى قوتابخانەکان بۆ پۆلەکانى دیکە بە داخراوى دەمێنێتەوە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









