زی رۆبێرتۆ نهێنی پارێزگاریكردنی له‌  جەستە سەرنجڕاکێشەکەی له‌ ته‌مه‌ن 45 ساڵیدا ئاشكرا ده‌كات

0
5947
زی رۆبێرتۆ

SNN Sport

 ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی پێشوو زی رۆبێرتۆ به‌رده‌وام بوو له‌ یاریگاكان تا ته‌مه‌نی 43 ساڵی ،به‌ڵام پێده‌چێت له‌ میانه‌ی لەش و لارێكی رێک كه‌ ده‌توانێت  به‌رده‌وام له‌و ته‌مه‌نه‌ دوورتر بمێنێتەوە .

 

زی رۆبێرتۆی ته‌مه‌ن 45 ساڵ  له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆێ له‌ تۆری ” ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رسامی هه‌وادارانی وه‌رزش ، تیایدا ئه‌ستێره‌ی  پێشووی  به‌رازیل و یانه‌ی بایرن میونخ  له‌ دۆخێكی جه‌سته‌یی باش و جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز ی ماسولكه‌ی دیار ده‌رده‌كه‌وێت .

 

زی رۆبێرتۆ كه‌ پێش 3 ساڵ به‌ یه‌كجاری وازی له‌ تۆپی پێ هێنا كاتێک یاریزان بوو له‌ یانه‌ی پالمیراسی به‌رازیلی ، نهێنی  له‌ پارێزگاریكردنی له‌ لێهاتوویی جه‌سته‌ی شیكرده‌وه‌و وتی:” هیچ نه‌ریتێكی خراپم نیه‌ ، كهول ناخۆمه‌وه‌ ، جگه‌ره‌ ناكێشم ، خواردن به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌خۆم و باش ده‌خه‌وم ، خێزانه‌كه‌م  ئۆقه‌ره‌یی و  ئارامیم پێده‌به‌خشێت ، بێگومان گرنگه‌ به‌رده‌وام بیت له‌ ئه‌نجامدانی پیشه‌یه‌كی درێژخایه‌نی وه‌كو تۆپی پێ ، ته‌نها كه‌س كه‌ پێویستته‌ بۆ ركابه‌رییكردن ، ئه‌وه‌ی  كه‌ دوێنی بویت ، هه‌میشه‌ پارێزگاری  له‌بەپه‌رۆشیت بكه‌یت”.

 

 

ئه‌و یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌رازیلییەی‌ پێشوو وتیشی ” وابزانم ئەگه‌ر یاریزان به‌یاخ به‌ خۆی بدات ، ئه‌وه‌ ده‌توانێت چه‌ندی ده‌وێت یاری بكات ،  لە ماوه‌ی كاروانی وه‌رزشیمدا به‌یاخم به‌خۆم داوه‌ ، له‌گه‌ڵ پێدانی بایه‌خی تایبه‌ت بۆ دۆخی جه‌سته‌ییم ، ئه‌مه‌ش رێی پێدام به‌ یاریكردن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ “.

 

جێی باسه‌ زی رۆبێرتۆ له‌ ساڵی رابردوودا ، نەیماری (28 )  هاونیشتمانی كه‌ ناسراوه‌ به‌ پابه‌ندنه‌بوون و زۆری پێكانەکان ئاگادار كرده‌وه‌ ، كه‌ ده‌بێت گۆڕانکاری لە خۆی بکات ئەگه‌ر ده‌یەوێت كاروانه‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵی كۆتایی پێنەیەت “.

 

هه‌روه‌ها وتی ” نەیمار پێویستی به‌ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌ ، وچاككردنه‌وه‌ی هەیە، ئه‌و نزیكه‌  له‌ ده‌ستدانی ساتی نمونه‌یی بۆ به‌ره‌وپێشچوون و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ، ره‌نگه‌ نه‌بێته‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ییه‌ كه‌ پێویسته‌ یاریزانێكی لێهاتووی وه‌ك ئه‌و له‌ سه‌ری بێت ، نەیمار بێگومان 100% له‌ تۆپی پێ ورد نابێته‌وه‌ ، له‌ قۆناغێكیدا چێژی تۆپی پێ له‌ ده‌ست ده‌دات “.

 

له‌ كۆتاییدا وتی ” ئەگه‌ر هه‌موو شتێك به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وامبێت ، ئه‌وا نەیمار تا ته‌مه‌نی 30 ساڵی یاری ناكات ، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌  و چێژ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامن له‌ تۆپی پێ ، سه‌یركه‌ن بۆ نمونه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز ده‌ژی “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this