“پرۆژهى لامهركهزى ئهنجوومهنى پارێزگاكان رهوانهى ئهنجوومهنى وهزیران كراوه”

تەلار لەتیف ، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدهگهیهنێت: له مانگى كانونى یهكهمى ساڵى 2020هوه پرۆژهى لامهركهزى پارێزگاكانى ههرێمى كوردستان رهوانهى ئهنجوومهنى وهزیران كراوه، دهشڵێت: “پرۆژهكه له قازانجى ماددى و ئیدارى سهرجهم پارێزگاكانه”.
ئهمڕۆ دووشهممه تەلار لەتیف ، لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان به SNNى راگهیاند: “ئێمه له مانگى كانونى یهكهمى ساڵى 2020هوه پرۆژهى لامهركهزى پارێزگاكانى ههرێمى كوردستانمان رهوانهى ئهنجوومهنى وهزیرانى حكومهتى ههرێم كردووه، بهڵێنیانداوه بیخهنه بهرنامهى كارى كۆبوونهوهى حكومهت و له ئێستادا چاوهڕێین”.
وتیشى: “پرۆژهكه له له 11 مادده پێكهاتووه لهگهڵ پاشكۆیهك، گرنگترین ناوهڕۆكى ماددهكانیش بریتییه له داواكردنى شۆڕكردنهوهى دهسهڵاته كارگێڕى، یاسایی و تهكنیكییهكان بۆ بهڕێوهبهره گشتییهكان، پارێزگارهكان و سهرپهرشتیارى ئیداره سهربهخۆكان، له یهكێك له ماددهكانى تردا داوامانكردووه له ههژمارێكى بانكیدا سهرجهم داهاتى پارێزگاكه كۆبكرێتهوه، داواى پێكهێنانى لیژنهیهكى ناوهندیشمان كردووه بۆ چاودێریكردنى دهسهڵاتهكان”.
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژهى بهوهشكرد: “جێبهجێكردنى ئهم پرۆژهیه له سهرجهم پارێزگاكان جگه لهوهى لهڕووى دارایی و خزمهتگوزارییهوه دهبێته هۆكارى پێشكهوتنى پارێزگاكان، لهڕووى ئیداریشهوه ئاسانكارییهكى گهوره دهكات و دهبێته هۆكارى كهمكردنهوهى رۆتین”.
دەقی پرۆژەکە کە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کراوە
پەیڕەوی نا ناوەندێتی بەڕێوەبردن و دارایی لەهەرێمی کوردستان – عێراق پاڵپشت بە بڕگەی ( ٣ ) لەمادەی ( هەشتەم ) لە یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( ٣ )ی ساڵی ١٩٩٢ هەموارکراو، و ئاماژە بە ئاستی کارگێڕی هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و پشت بەستن بەیاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە ( ٣ ) ساڵی ٢٠٠٩، و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە ( ٤ )ی ساڵی ٢٠٠٩، و یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە ژمارە ( ١ )ی ساڵی ٢٠١٥، و بڕیاری پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە پاڵاوتن و پەسەندکردنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان ژمارە ( ١ )ی ساڵی ٢٠١٥، و پشتبەستن بە ئەحکامی مادەکای ( دووەم ) و ( پێنجەم ) و ( شەشەم ) لەیاسای ژمارە ( ٣ )ی ساڵی ٢٠٠٩، و بەمەبەستی ڕێکخستنی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کارگێڕییان لەهەرێمدا و پەرەپێدانیان، و لەپێناو بەدیهێنانی پرەنسیبی ناسەنتەرت لە دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەمەبەستی ئاسانکاری و چاککردنی گەیاندنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بە هاوڵاتییان و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی دانیشتوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شایستەبوون، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ژمارە ( ) لە ڕۆژی ( / /٢٠٢٠ ) ئەم پەیڕەوەی خوارەوەی دەرکرد :
مەبەست لە ناناوەندێتی بەڕێوەبردن و ئامانجەکانی
مادەی یەکەم/
بۆ مەبەستەکانی ئەم پەیڕەوە ( ناناوەندێتی بەڕێوەبردن ) بریتییە لەدابەشکردن و دابەزاندنی دەسەڵاتە کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی و یاساییەکان لەنێوان حکومەتە خۆجێیەکان و دامەزراوە ناوەندییەکان لە هەرێمی کوردستان .
مادەی دووەم /
ئامانجەکانی ئەم پەیڕەوە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1- چەسپاندنی لامەرکەزییەتی ئیداریی پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتی.
2- نەهێشتنی ڕۆتین و خێرا ڕاپەڕاندنی کاری هاوڵاتییان.
3- زامنکردنی دابەزاندن و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە کارگێڕی و دارایی وتەکنیکی و یاساییەکان لە وەزارەت و دەستە و دەزگا و ئەنجومەنە ناوەندییەکان بۆ فەرمانگەکان و سنوری پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییەکان.
4- زامنکردنی دابەشکردنی داهاتە گشتییەکان لەهەرێم لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شایستەبوون .
مادەی سێیەم /
1- دابەشکردن و دابەزاندنی ئەو دەسەڵاتە کارگێڕی و دارایی و تەکنیکی و یاساییانەی لەخشتەی هاوپێچی ئەم پەیڕەوە هاتوون بە پارێزگار کە لانی کەم دەسەڵاتەکانە و دەکرێت دەسەڵاتی زیاتر لەوانەش دابەزێندرێت.
2- پێویستە لەسەر پارێزگار بەشێک لەدەسەڵاتەکانی هاتوو لەبڕگەی ( ١ )ی سەرەوە دابەزێنێت بۆ سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان.
3- خشتەی هاوپێچکراوی ئەم پەیڕەوە هەمان هێزی پاپەندکاری پەیڕەوەکەی هەیە.
مادەی چوارەم /
یەکەم: داهاتەکان
تۆمارکردنی سەرجەم داهاتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەجیا لە ئەژمارێکی بانکی تایبەت بە پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ کە لەم سەرچاوانەی خوارەوە بەدەستدێت:
1- داهاتە نانەوتی و گازییەکان.
1- باجەکان.
2- گومرکەکان.
3- رسومات.
4- داهاتە جۆربەجۆرەکانی خزمەتگوزاری دەروازە سنوورییەکان.
5- داهاتی بەکرێدان و موساتەحە و فڕۆشتن و ڕەفتارکردن بە موڵک و ماڵی گشتی گواستراوە و نەگواستراوە.
6- سزا داراییەکان ( غرامات )
2- بەخشین و هاوکاریی و پیتاکی بەخشراو.
3- بەشە بودجەی پارێزگا لە بودجەی گشتی ساڵانەی عێراقی فیدڕاڵ.
دووەم /
هەموو قۆناغەکان و چالاکییەکانی پەیوەست بە پرۆسەکانی نەوت و گاز و سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی دەبێت لەگەڵ پارێزگا، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆ ئامادەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباەی نەوت و گاز دەبێت لەکاتی گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر ئەو قۆناغ و چالاکییەی دەکەوێتە سنوری جوگرافیاکەی و بەپێی تایبەتمەندیتی بۆ زامنکردنی بەشداری لەبڕیاردان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی و پاراستنی بەرژەوەندی دانیشتوانەکەی.
مادەی پێنجەم /
خەرجیەکان
لەدوای داشکاندنی بڕێک لەداهاتی ناوخۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کەبەدەستدەهێنرێن لە سەرچاوەکانی هاتوو لەمادەی ( چوارەم )ی ئەم پەیڕەوە، بۆ مەبەستی بەشداری لەخەرجییەکانی بەکاربردنی دامودەزگا ناوەندییەکانی سەر ئاستی هەرێم و تەواوکاریی تەرخانکراوی سەرباری بۆ مووچە و خەرجییەکانی کارەبا بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی هەر پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆ و بەپێی ڕێککەوتن، ئەوا پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ دەسەڵاتی خەرجکردنی ئەمانەی لای خوارەوەی دەبێت لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییە داراییەکان دوای داڕشتنەوەی ئەو ڕێنماییە داراییانەی بەجۆرێک لەگەڵ ئەحکامەکانی ئەم پەیڕەوە بگونجێت :
1- خەرجکردنی بودجەی بەکاربردنی پەسەندکراوە ( جگە لەمووچە ) لەسنوری پارێزگا .
2- خەرجکردنی بوودجەی وەبەرهێنان بە پەسەندێتی ئەنجومەنی پارێزگا .
مادەی شەشەم /
1- بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەم پەیڕەوە ئەنجومەنێک پێکدێت بەناوی ( ئەنجومەنی هەماهەنگی لەگەڵا حکومەتە خۆجێتییەکان ) بەسەرۆکایەتی ( سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ) و جێگرایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و ئەندامێتی هەریەک لە ( وەزیری دارایی و ئابووری ، وەزیری سامانەسروشتییەکان ، وەزیری ناوخۆ ، وەزیری پلاندانان ، سەرۆکی دیوان ، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ) کە دواتر بە پەیڕەوێکی ناوخۆیی وردەکاری ئەم ئەنجومەنە ڕێكدەخرێت .
2- ئەم ئەنجومەنە کاردەکات بۆ :
1- چۆنیەتی و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان.
2- چاودێری جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکان لە پارێزگاکاندا .
مادەی حەوتەم /
لەکاتی دروستبوونی هەر دۆخێکی نەخوازراو کە ببێتە هۆی ئەوەی بودجەی ساڵانە پەسەند نەکرێت لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، ئەوا ئەو پارێزگایە پڕۆژە بودجەکەیان بەرکار دەبێت .
مادەی هەشتەم /
پارێزگار دەسەڵاتی دەرکردنی ڕێنمایی هەیە دوای پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی دەسەڵاتەکان .
مادەی نۆیەم /
لەکاتی دەرکردنی هەر پەیڕەو و بڕیارێک لە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەبێت لەسەر بڕگە و مادەکانی ئەم پەیڕەوە، دەبێت ڕەزامەندی پارێزگاکە وەربگرێت .
مادەی دەیەم /
کار بەهیچ پەیڕەو و بڕیار و ڕێنماییەک ناکرێ بە پێچەوانەی بڕگە و مادەکانی ئەم پەیڕەوە بێت .
مادەی یانزەیەم /
ئەم پەیڕەوە جێبەجێ دەکرێت لەڕۆژی پەسەندکردنییەوه
تهواوى پرۆژهكه لێره بخوێنهرهوه
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









