
عوسمان دیمبلی
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی لاوی یانەی بەرشەلۆنە، گەڕایەوە بۆ شاری وەرزشی یانەکەی، ئەمەش پاش ئەو پێکانە قورسەی لە ماوەی رابردوو پێش قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی هاتبوو.
دیمبلی بەهۆی پێکانێکی قورسەوە یانەکەی دوورکەوتنەوەی تا کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاندبوو، بەڵام بەهۆی دواخستنی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ مانگی ئاب پێشبینی دەکرێت یاری بکات.
رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئەلفریدۆ مارتینیز بڵاویکردووەتەوە، دیمبلی دەتوانێت لە قۆناغەکانی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداری بکات، ئەگەر یانەکەی توانی سەربکەوێت.
هەروەها پێشتر یانەی بەرشەلۆنە لە ماڵەکەی خۆیدا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ دیمبلی ئەنجامدابوو، بە سەرکەوتوویی پشکنینەکانی تێپەڕاندبوو.
چاوەڕوان دەکرێت یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان لە سەرەتای مانگی ئاب دەستپێبکاتەوە، یانەی بەرشەلۆنە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەرامبەر بە یانەی ناپۆلی ئەنجامداوەو یاریەکە 1-1 تەواو بووە، یاری گەڕانەوە لە کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا بەفەرمی کاتی ئەنجامدانی دیاری نەکراوە.


هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









