دەمیرتاش لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
SNN
جاھید كركازاك پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە ئاشكرای كردووە بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە سەركۆماری توركیا ئەمڕۆ چوارشەممە جارێكی دیكە دەمیرتاش دادگایی دەكرێتەوە.
جاهید رایگەیاندووە: ئەمڕۆ چوارشەممە، دەمیرتاش بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا جارێكی دیكە دادگایی دەكرێتەوە، هەرچەند پێشتریش ئەو تۆمەتە ئاراستەی دەمیرتاش كراوە، رۆژی 25 مانگی رابردوو، پارێزەری دەمیرتاش وتبووی “بەمزوانە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەكرێت”.
لە 22ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کە تورکیاش تێدا ئەندامە داوای له دهسهڵاتدارانی توركیا كرد، دهستبهجێ كهسایهتیی سیاسی كورد، سهڵاحهدین دهمیرتاش، ئازاد بكهن، بەڵام رۆژی دواتر رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا رای گەیاند ئەوان پابەند نابن بە بڕیارەكە و “دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ناتوانێ لە جیاتی دادگاكانی توركیا بڕیار بدات”.
سهڵاحهدین دهمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە له 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (HDP) به تۆمهتی ھاوكاری و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكوومەتی توركیا دهستگیر كران و تا ئێستا 39 جار دادگایی کراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









