
وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانیی هیوای کوردستانن لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، ئەندامێکی هاوپەیمانێتییەکەش دەڵێت: “گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری دیدی هاوبەشی هەردوولا بوو”.
ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە دەڵێت: “لەو کۆبونەوەیەدا چەندین تەوەری هەستیار و گرنگی تایبەت بە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گفتوگۆ کران، پرسی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری دیدی هاوبەشی هەردوولا بووە”.
وتیشی: “پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی و شایستە داراییەکانیی جوتیاران و فەرمانگە فیدراڵییەکان و کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم و زیندانیانی سیاسیی و شەهیدان و ئەو گرفتانەی تر کە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، باس کران”.
تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە دۆسێی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و داوایانکردووە سەرۆکوەزیرانی عێراق هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی زیندانیەکانی دهۆک و بادینان بخاتە گەڕ کە لە پێناوی ئازادیی رادەربڕین چەندین مانگە خراونەتە زیندانەوە و ژیان و سەلامەتییان لە مەترسیدایە .
بەوتەی ئەو ئەندامەی هاوپەیمانێتیی هیوا، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە “لە پێناوی دژایەتی کردنی گەندەڵی و داکۆکیکردن لە بەرژوەندیی هاووڵاتیان هەماهەنگ و پشتیوانی یەکتری دەبین” .
کازمی بەڵێنیداوە بە زوویی کێشەی فەرمانگە فیدراڵییەکان و بەنداوەکان و شایستە داراییەکانیی جوتیاران چارەسەر بکرێت و بەدواداچوون بۆ هەموو کێشە و گرفتەکانی تریش بکات.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









