بافڵ تاڵەبانی: کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قوتی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: “کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قوتی ھەرێمی کوردستانە، “چەند دەرچەیەکی سیاسی و نیشتمانی بۆ رزگاربوون لەم قەیرانانە خراوەتەڕوو”.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ھەولێر بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێکدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردوولا کرایەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیش دووپاتکرایەوە بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەرێم و جێگیریی سیاسی، ئابووری و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە بکات.
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆشنایی خستەسەر دوایین گۆڕانکارییە سیاسیی، ئابووری و ئەمنییەکان و ھەڵوەستەی لەسەر کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرد و باسی لە ھەوڵەکانی یەکێتی کرد بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی ھاوبەش.
بۆ ئەوەش بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند “کاری لەپێشینەی یەکێتی دابینکردنی بودجە و قوتی ھەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەش چەند دەرچەیەکی سیاسی و نیشتمانی بۆ رزگاربوون لەم قەیرانانە خستەڕوو.
ھەر لە دیدارەکەدا بە وردی باس لە مەترسی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەکی عێراق کرا و جەخت لە ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر کرایەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









