
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووى ئەمریکا | فۆتۆ: AP
SNN
ژمارەیەک پەرلەمانتاری سکۆتلاند داوا لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان دەکەن لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و رێكخراوى ترەمپ بکرێت بەوەی چۆن و لە چ رێگەیەکەوە توانیویانە دوو یاریگای گۆڵف لە سکۆتلاند بکڕن.
رۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت: “ئەم کەمپەینە پەرلەمانتارانی پارتی سەوز سەرپەرشتیدەکەن و داوا لە نیکۆلا ستیرجن، سەرۆکوەزیران دەکەن لەو دۆسیەیه بکۆڵێتەوە”.
لەکاتێکدا رێکخراوی ترەمپ نەیتوانی (پاکیی) ئەو پارەیە بسەلمێنێت هەموو موڵکەکانی رێکخراوەکە لەناو خاکی سکۆتلاند دەستیبەسەردا دەگیرێت.
دەوترێت دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و رێکخراوەکەی ساڵی 2006 ئەو دوو یاریگایەیان کڕیووە.
پاتریک هارڤی پەرلەمانتار لە پارتی سەوز دەڵێت: “ترەمپ کەسێکی پیسە و رێکخراوەکەشی براندێکی ژەهراوییە، دەبێت و مافی خۆیانە سکۆتلەندییەکان بزانن سەرچاوەی ئەو پارەیە لەکوێوە هاتووە کە ئەو موڵکانەی پێ کڕدراوە”.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









