پێشنيارى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار خراوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشنیارى دابه‌زاندنى نرخى دۆلارمان به‌رامبه‌ر دینار خستووه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق، ده‌شڵێت: “به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كورتهێنانه‌وه ده‌كرێت نرخى دۆلار كه‌مبكرێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هادین نورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “له ئێستادا رێژه‌ى كورتهێنان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا بۆ كه‌مترین ئاست كه به‌ڕێژه‌ى 57% دابه‌زیووه، بۆیه كاتى ئه‌وه هاتووه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زێنرێت”.
وتیشى: “حكومه‌تى عێراق به دانى بڕیارێكى له‌و شێوه‌یه له رابردوودا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى كرد به تایبه‌ت كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌و كاره‌ى كرد و بووه هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ى كه ئێستا له بازاڕه‌كانى عێراقدا دروستبووه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و وزه له‌باره‌ى پێشنیارییان بۆ حكومه‌تى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “له ئێستادا پێشنیارێكمان خستووه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى نرخى 100 دۆلار كه‌مبكه‌نه‌وه بۆ 135 هه‌زار دینار”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى په‌سه‌ندكردنى پێشنیارهكهیانهوه به‌هادین نورى ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “ئێمه داواكارییه‌كه‌مان خستووه‌ته به‌رده‌م حكومه‌ت و له ئێستادا تاوتوێى ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێین، هه‌رچه‌ند ئیشى په‌رله‌مان نییه نرخى دۆلار بگۆڕێت ئه‌وه ئیشى بانكى ناوه‌ندى و حكومه‌ته”.
له ماوه‌ى رابردوودا مسته‌فا غالب، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به راوێژكارى حكومه‌تى عێراق و به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى كورتهێنان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا بڕیاریدا نرخى 100 دۆلا به‌رامبه‌ر 147 هه‌زار دینار جێگیر بكات، واته نرخى دۆلارى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رامبه‌ر دینار به‌رزكرده‌وه.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









