چاودێری مافەکانی مرۆڤ: 63 دەستگیرکراو لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ تورکیا گواستراونەتەوە

چەکدارانی نزیک لە تورکیا و هاووڵاتییەکی سوری
SNN
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (HRW) ئاشکرایدەکات، هێزەکانی تورکیا 63 دەستگیرکراویان گواستووەتەوە بۆ تورکیا بەمەبەستی دادگاییکردنیان.
لەراپۆرتێکیدا، رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە تورکیا و چەند گرووپێکی چەکداری هاوپەیمانی، ئەو کەسانەیان لە سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکردوون و بەشێوەیەکی نایاسایی و بەزۆر بۆ تورکیا گواستووەتەوە و تاوەکو لەوێ دوور لە یاسا دادگاییان بکات.
بە گوێرەی بەڵگەکان دەسەڵاتی تورکیا و گرووپێكی چەکداری سەر بە سوپای نیشتمانی سووریا، لەنێوان مانگەکانی 10 تاوەکو 12ی ساڵی 2019دا لە سەرێ کانی، 63 کەس لە کورد و عەرەبی دەستگیرکردوون و بەرەو ناوەندەکانی دەستگیرکردن لەنێو خاکی تورکیا گوازراونەتەوە.
دەشڵێت: لەلایەن دادگای تورکیاوە و بەگوێرەی یاسای ئەو وڵاتە تۆمەتیان ئاراستەکراوە، کە هەندێکیان ئەگەری زیندانیکردنی هەتاهەتاییان لەسەرە.
هێرش و پێشڕەوییەکانی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریا بەردەوامە و بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، هێزەکانی تورکیا چەندین پێشێلکاری جۆراوجۆری مافەکانی مرۆڤیان کردووە.
لەوبارەیەوە مەزڵوم عەبدی، ناسراو بە مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە داوای لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات، “هەڵەکانی دۆناڵد ترەمپ راستبکاتەوە” و رێگری بکات لە “داگیرکردنی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن تورکیاوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









