په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا: هه‌رێمى كوردستان 120 ملیار دۆلار قه‌رزدارى به‌غدایه

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمى كوردستان 120 ملیار دۆلار قه‌رزدارى به‌غدایه، ده‌شڵێت: “پێش ئه‌نجامدانى هه‌ر رێككه‌وتنێك پێویسته قه‌رزه‌كه‌ى بداته‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌بدولئیلا نائیلى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى به‌غدا قه‌رزداره و پێش ئه‌وه‌ى هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بودجه بكرێت پێویسته قه‌رزه‌كانى بداته‌وه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌رچه‌نده ئاماده نییه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكارى قه‌رزه‌كه ئاشكرا بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت: “له‌سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێداچوونه‌وه و وردبینیان كردووه و ده‌ركه‌وتووه حكومه‌تى هه‌رێم 120 ملیار دینارى به‌غدا قه‌رزداره”.
نائیلى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ره‌خنه له هه‌رێم ده‌گرێت و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كانیان له به‌غدا داوا ده‌كه‌ن پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى 2021ى عێراق زیاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه له‌سه‌ر حسابى نه‌وت و داهاتى پارێزگاكانى تر‌ى عێراقه”.
هه‌رچه‌نده شه‌وى 3ى شوبات، شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانه‌وه به‌غدا، به‌ڵام بڕیاره شانده‌كه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه دووباره سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
حوزه‌یران 3, 2026پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزه‌یران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021






