جەواد زەریف: پێشتر سعودیە لە رێگەی سەدام حسێنەوە دەیویست ئێران لەناو ببات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت “گەر لایەنی سعودی ئامادە بێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە، دەستی تاران پێشتر و ئێستاش بۆ ئەوان درێژە و دەتوانن بێنە پێشەوە” دەشڵێت: “پیشتر سعودیە لە رێگەی سەدام حسێنەوە دەیویست ئێران لەناو ببات”.
زەریف لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی هەمشەهری دەڵێت: “بە ریاز دەڵێین دەستی درێژ بکات بۆ تاران، بەدوای دەستی دەستکرددا نەگەڕێت، لەبەرئەوەی هیچی پێناکرێت”.
وتیشی: “ئەگەر سعودیە بڕیار بدات دەستی گفتوگۆ بۆ ئێران درێژ بکات، ئەوا ئێران هەمیشە و پێشتریش دەستی واڵا بووە بۆ دانوستاندن لەگەڵ هاوتا سعودییەکەیدا”.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: “پیشتر سعودیە سەدامی دژی ئێمە بەکارهێنا، ئینجا ئەمریکا و ئێستاش دەیەوێت بە ئیسرائیل بمانترسێنێت و هەڕەشەمان لێدەکات”.
بەوتەی زەریف، پێشتر تاران پێشنیازی زۆری پێشکەشکردووە تا بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکە، بەڵام هەر وەک پێشنیاز ماونەتەوە و نەچوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
22كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









