
لۆگۆى حكومه‌تى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانى فه‌تح: ترسمان هه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه بكرێت، ده‌شڵێت: “كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سیاسین و هونه‌رى نین”.
موختار موسه‌وى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى فه‌تح به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌ى سیاسین و كێشه‌ى هونه‌رى نین، له ئێستادا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕێیه ئه‌م دوو لایه‌نه بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه هه‌موولایه‌ك په‌سه‌ندى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ده‌ستپێبكرێت”.
وتیشى: “ئێمه له ئێستادا ترسمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه كه پابه‌ندى رێككه‌وتنى نه‌وتى یان هه‌ر رێككه‌وتنێكى تر نه‌بێت كه په‌یوه‌ندى به پرۆژه‌یاساى بودجه‌وه هه‌بێت”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى هه‌رێم له به‌غدا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاكانى عێراق رایگه‌یاند: “بەردەوام هێزە سیاسییەکان کورد بەوە تۆمەتبار دەکەن کە نەوتی بەسرە دەبات بۆخۆی، باسی ئەوەشیکردووە کە کورد لە بەشی بودجە 5٪ە و لە ساڵی 2014 تا 2018 ش هیچ بڕە پارەیەکمان لە بەغداوە وەرنەگرتووە”.
وتیشى: “هەرێمی کوردستان بووەتە جل هەڵگر، دۆسیەکانی گەندەڵی و کێشەکانی پێدا هەڵدەواسرێت، بۆیە ئەگەر کێشە داراییەکانی بەسرە بە شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت، ئێمە واز لە مافی خۆمان دێنین لەو شایستەییانە”.
لەبارەی ئەوەی بۆچی هەرێمی کوردستان دۆسیەی نەوت رادەستی سۆمۆ ناکات؟ قوباد تاڵەبانی وتی: “سەرچاوەی سەرەکی پارە و خەرجییەکانمان نەوتە، گەر ئەوەش رادەست بکەین، گرەنتیی چییە شایستە داراییەکانی هەرێم لەو نەوتە بدرێت مانگانە؟.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “لە هەرێمی کوردستان 751 هەزار فەرمانبەر هەیە، بەڵام لە داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراقدا 683 هەزار فەرمانبەر تۆمار کراون”.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە بەبێ بوونی داهاتێكی تایبەت حكومەتی هەرێم بۆخۆی ناتوانێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بدات، کە جیاوازییەکەی لەگەڵ تۆماری وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 70 هەزار فەرمانبەرە.
قوباد تاڵەبانی ئاشکراشیکردووە “کە حکومەتی هەرێم مەرامێتی نوێنەرێکی خۆی هەبێت لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی (سۆمۆ)”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “پلانێك هه‌یه له دژى هه‌رێمى كوردستان و ده‌یانه‌وێت هه‌نگاو به هه‌نگاو قه‌واره‌ى هه‌رێم بچووك بكه‌نه‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









