دانیشتنەکانی کەیسی ئاشتی هەورامی لە دادگای لەندەن دەستپێدەکاتەوە

ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکانی هەرێم
SNN
رۆژی دووشەممەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای لەندەن سەبارەت بە سکاڵایەکی دژ بە ئاشتی هەورامی دەستپێدەکاتەوە و دانیشتنی ئەمجارەش چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
ئەو كەیسەی كە دادگای لەندەن لەسەری كۆدەبێتەوە پەیوەندی بە سكاڵایەكی یاساییەوە هەیە كە كۆمپانیایەكی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی بەناوی (دایناستی پترلیۆم) لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكان تۆماری كردووە و داوای بڕی (ملیارێك و 600 ملیۆن) دۆلار قەرەبوو لە حكومەتی هەرێم دەكاتو دەڵێت “بەهۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمەوە زیانی بەركەوتووە”.
رۆژی 21ی ئابی ساڵی رابردوو یەکەمین دانیشتنی دادگای تایبەت بە کەیسی سکاڵای کۆمپانیای (دایناستی) لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان و یاریدەدەری ئێستای سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وزە لە دادگای (هایپترەیشن) لە لەندەن بهڕێوهچوو، کە ماوەی (2 کاتژمێر و 50 خولەک)ی خایاند.
یەکەم دانیشتنی دادگا بۆ پرساندن بوو، دادگا مۆڵەتی چەند هەفتەیەکی بە هەردوولا دا بۆ ئەوەی هەریەکەیان دوو کەسی شارەزا بهێنن لەسەر کەیسەکە و خەڵکانی ئاسایی لە هەرێمی کوردستان داخڵی پرۆسەکە بکرێن و قسەی خۆیان بکەن، ”پارێزەرەکەی ئاشتی هەورامی هەوڵیدابوو لە بنەڕەتەوە کۆتایی بە سکاڵاکەی کۆمپانیای (دایناستی) بهێنێت و لە دادگای لەندەنەوە رەوانەی دادگاکانی ناوخۆی عێراقی بکاتەوە، بەو پێیەی نەوتی هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری خۆیەتی و ئاشتی هەورامیش وەکو یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وزە خاوەنی پارێزبەندییە، بەڵام لەم هەوڵەدا سەرکەوتوو نەبووە.
کۆمپانیای ( دایناستی) پشکەکانی کۆمپانیایەکی ئیسپانی (ریپسۆڵ) لە هەردوو کێڵگەکانی (کوردەمیر) و (تۆپخانە) کڕیوەتەوە و بڕیاربوو لەو دوو کێڵگەیەدا کار بکات، بەڵام ئاشتی هەورامی رێگری لێکردووە و بە وتەی کۆمپانیاکە دەستوەردان و “رێگری نایاسایی” کردووە و داوای پشکی گرێبەستەکەی لێکردووە بە بەهای 20% بۆ 30%. بۆیه کۆمپانیاکه داوای قەرەبووی (ملیارێک و 600ملیۆن) دۆلار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









