عه‌لى حسێن: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكهوتینايه دۆخى په‌كه‌كه وه‌ك ئێستا نه‌ده‌بوو

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: گۆڕه‌پانى خه‌باتى پارتى كرێكارانى كوردستان باكوورى كوردستانه نه‌وه‌ك هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “له ماوه‌ى رابردوودا په‌كه‌كه ده‌یانویست بێنه ناو قوڵاى شاره‌كانى هه‌رێم”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى عه‌لى حسێن، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیایه‌كى نزیك له حزبه‌كه‌ى رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هیچكان به‌شێك نه‌بووین له ململانێكانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و توركیا، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیش نییه له‌نێوان ئێمه و توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان باسى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته راستبووایه ئه‌وه دۆخى په‌كه‌كه زۆر له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه خراپتر ده‌بوو”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ره‌خنه‌ى تووندى له پارتى كرێكارانى كوردستان گرت و به هۆكارى كێشه‌ى دانان بۆ كوردانى باكوور و ڕۆژئاواى كوردستان و وتیشى: “به‌داخه‌وه په‌كه‌كه بوونه‌ته كێشه بۆ كورد له باكوور و پارته سیاسییه‌كانى باكوورى كوردستان، بۆ نموونه هه‌ده‌په پارتێكى سیاسى خاوه‌ن قورساییه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وانه‌وه دۆخى ده‌بینین، له ڕۆژئاواش به‌هه‌مانشێوه بوونه‌ته كێشه بۆ كورد”.
عه‌لى حسێن له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ماوه‌ى رابردوودا پارتى كرێكارانى كوردستان ویستى ئه‌وه‌ى هه‌بووه بێته ناو قوڵاى شاره‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام پێشمه‌رگه رێگه‌ى لێگرتن”.
عه‌لى حسێن داوا ده‌كات پارتى كرێكارانى كوردستان چالاكییه‌كانیان ببه‌نه باكوورى كوردستان و ده‌شڵێت: “ئێمه ده‌زانین له باكوورى كوردستانیش چیا هه‌یه، گۆڕه‌پانى خه‌باتى ئه‌وانیش هه‌رێمى كوردستان نییه و دیاره كوێیه، با بچن له‌وێ سیاسه‌ت بكه‌ن جا رێكده‌كه‌ون یان شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌وه خواستى خۆیانه”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتێكدایه له به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه 10ى شوبات، سوپاى توركیا ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) ى له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستپێكرد، به‌پێى به‌یاننامه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه تاوه‌كو ئێستا، سێ سه‌ربازى تورك كوژراون و سیانى تریش برینداربوون، 30 گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستان شه‌هید بوون.
پارتى كرێكارانى كوردستان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به ئاسانكاریكردن بۆ توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ریان له چیاكانى هه‌رێم، به‌رپرسانى پارتیش به تووندى ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









