كهڵن: ئۆپراسیۆنه‌كانمان له هه‌رێم به هاوكارى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن

ئیراهیم كهڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا
SNN
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له شنگال ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه، ده‌شڵێت: “ئۆپراسیۆنه‌كانمان له هه‌رێم به هاوكارى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئیبراهیم كهڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كرد و رایگه‌یاند: “ئۆپراسیۆنه‌كانمان له باكوورى عێراق به هاوكارى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، قوڵایى چوونه ناو خاكى عێراق و ماوه‌ى مانه‌وه هێزه‌كانیشمان به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق دیارى ده‌كه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر شه‌نگال وه‌ك ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا وتى: “شه‌وێك له‌پڕ ده‌چین”، ئیبراهیم كهڵن، وتیشى: “ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له لیستى كاره‌كانى ئێمه‌دا هه‌یه و ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه”.
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا باس له‌وه‌شده‌كات: “ده‌زگاى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌ى سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كانى كردووه و به وردى پلانیداناوه بۆ ئه‌و هێرشانه‌ى كه ئه‌نجامد ده‌درێن”.
قسه‌كانى ئیبراهیم كهڵن له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌ممه خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) كه به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند: “هه‌تاوه‌كو تیرۆریستێك مابێت ئێمه رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه و ئۆپراسیۆنهكانیشمان له باكوورى عێراق تووندتر و فراوانتر ده‌كه‌ین”.
به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له چیاى گاره له پارێزگاى دهۆك به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و سه‌ربازیان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاندووه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت.
هاوكات دوێنێ وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ئاشكرایكرد، “له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى گهریلاكانى په‌كه‌كه و سه‌ربازانى سوپاى توركیا له چیاى گاره سێ سه‌رباز كوژراون و سیانى تریش بریندار بوون”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









