“توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه دیلى توركى تێدا راگیراوه”

سه‌ربازێكى تورك له‌كاتى ئۆپراسیۆندا | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: توركیا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى كه دیلى تێدایه، ده‌شڵێت: “مه‌به‌ستى توركیا له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى گاره داگیركردنى باشوورى كوردستانه”.
زاگرۆس هیوا، وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا و ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر چیاى گاره له دهۆك رایگه‌یاند: “هەرێمی گارە بە گشتی کەوتۆتە بەر شاڵاوی بۆردومانێکی چڕی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، لە هەمان کاتیش‌دا بە هەلیکۆپتەریش سەربازەکانیان داگرتووە”.
زاگرۆس هیوا ئاماژه به هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌كات كه دیلى ئه‌و وڵاته‌ى تێدایه و ده‌شڵێت: “چه‌ند شوێنێک هێرشیکراوەتە سەر كه دیلەکانی شەڕی تێدا راگیراون، ئەو دیلانەی کە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هەتا ئێستا رایانگرتوون، زیانیش هەبووە لەو هێرشانه‌دا، بەڵام ئاماری تەواوی زیانەکانم لەبەردەستدا نییە”.
وته‌بێژى كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) زیاتر ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “ئەو دیلانە ئەوانەن کە لە ساڵی 2015 و پاش دەستپێکردنەوەی شەڕ دەستگیر کراون، ئەوان بریتین لە: پۆلیسی تورکیا، میتی تورکیا، عەسکەری تورکیا لەلایەن هەپەگەوە گیراون و لەو شوێنە دانراون و تورکیاش ئەو شوێنەی بۆردومان کردووە، ئەمەش مانای ئەوەیە تورکیا لە شەڕدا هیچ یاسایەکی ئەخلاقی شەڕ پەیڕەو ناکات”.
دوێنى هه‌ینى ئیبراهیم كهڵن، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى توركیا له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا باسى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كرد و رایگه‌یاند: “ئۆپراسیۆنه‌كانمان له باكوورى عێراق به هاوكارى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، قوڵایى چوونه ناو خاكى عێراق و ماوه‌ى مانه‌وه هێزه‌كانیشمان به هاوكارى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق دیارى ده‌كه‌ین”.
قسه‌كانى ئیبراهیم كهڵن له‌كاتێكدایه كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنى (چنگى هه‌ڵۆ 2) كه به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستیپێكرد له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند: “هه‌تاوه‌كو تیرۆریستێك مابێت ئێمه رووبه‌ڕووى ده‌بینه‌وه و ئۆپراسیۆنهكانیشمان له باكوورى عێراق تووندتر و فراوانتر ده‌كه‌ین”.
به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له چیاى گاره له پارێزگاى دهۆك به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گهریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان ده‌ستپێكردووه و سه‌ربازیان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاندووه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌نده‌ى پێویست بێت.
هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا ئاشكرایكرد، له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى گهریلاكانى په‌كه‌كه و سه‌ربازانى سوپاى توركیا له چیاى گاره سێ سه‌رباز كوژراون و سیانى تریش بریندار بوون، 30 گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستانیش شه‌هید بوون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









