
نیكى هالى، باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا | فۆتۆ: Samuel Corum for The New York Times
SNN
باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆناڵد تره‌مپ ئێمه‌ى تووشى بێهیواى و شه‌رمه‌زارى كرد، ده‌شڵێت: “هه‌ڵه‌مان كرد كه شوێنى بڕیاره‌كانى كه‌وتین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه نیكى هالى، باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا رایگه‌یاند: “دۆناڵد تره‌مپ، به رێگایه‌كدا رۆى كه نه‌ده‌بوو پێیدا بڕوات، ئێمه‌ش هه‌ڵه‌مان كرد كه شوێنى بڕیاره‌كانى كه‌وتین و گوێمان لێگرت، هیوادارم هه‌رگیز رێگه نه‌ده‌ین كه جارێكى تر ئه‌مه رووبداته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر بڵێم لێى تووڕه‌م، ئه‌وه سووكایه‌تیم به هه‌ستى خۆم كردووه، چونكه ئه‌و هه‌سته‌ى كه من به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا هه‌مه زۆر زیاتره له تووڕه‌یی، من شه‌رمه‌زارم و هه‌ست به بێڕێزى ده‌كه‌م كه به‌شێك بووم له ئیداره‌كه‌ى”.
باڵیۆزى پێشووى ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسى دانیشتنه‌كانى لێپێچینه‌وه له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له گۆنگرێس و ده‌شڵێت: “به‌داخه‌وه ئه‌و دانیشتنانه ته‌نیا به‌فیڕۆدانى كاته، كات تێده‌په‌ڕێت و دۆناڵد تره‌مپ هه‌موو رۆژێك زیاتر ته‌نیا ده‌بێت، دڵنیام ئێستا له دۆخێكى ده‌روونى خراپدایه و ئازار ده‌چێژێت، چونكه نه سه‌نگى سیاسى ماوه و نه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش پێگه‌ى هه‌یه، سه‌رجه‌م ئه‌و شتانه‌ى له‌ده‌ستداوه كه ده‌یتوانى پێیان به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت و بجوڵێت”.
نیكى هالى له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دووباره خۆ كاندید كردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو: “پێموانییه جارێكى تر خۆى كاندید بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ویستهشى هه‌بێت پارتى كۆمارییه‌كان رێگه‌ناده‌ن ئه‌و كاره بكات كه پێشتر كردوویه‌تى، پێویسته تره‌مپ له‌و شوێنه بێت كه ده‌توانێت كاریگه‌رى باشى هه‌بێت نه‌وه‌ك پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا”.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









