
کۆرۆنا لە عێراق
SNN
شانەی قەیرانەکانی سەربە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە “ئەمڕۆ شەممە لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی تاوتوێی هەڵپەساردنی دەوامی خوێندنگەکان و فەرمانگە و زانکۆکان دەکاتەوە لە عێراق”.
جەواد مووسەوی، جێگری سەرۆکی شانەی قەیرانەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە “رەنگە بڕیار لەسەر داخستنی دەوامی قوتابخانە و زانکۆکان بدرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە و تەنیا لەڕێگەی ئۆنلاینەوە وانە بخوێندرێت”.
وتیشی: “لیژنەكە پێشنیازی گەڕانەوەشی بۆ قەدەغەی هاتوچۆی سنووردار و كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان بۆ نیوە کردووە بەهۆی زیادبوونی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا”.
پێشتر شانەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی پەتای کۆرۆنا کە سەر بە پەرلەمانی عێراقە رایگەیاندبوو، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە 500 تووشبووی رۆژانەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 2500 تووشبوو، بۆیە رەنگە لەو ناوچانەی تووشبوویان زۆرە هاتووچۆ قەدەخە بکرێت.
تائێستا 639 هەزار و 438 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 604 هەزار و 822 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا 94.6%ـی تێکڕای تووشبووان. هەروەها 21 هەزار و 459 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 259 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، 13 هەزار و 157 تووشبووی کۆرۆناش مردوون.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









